سالار حیسامه‌دین: كاره‌بای نیشتمانی بۆ هه‌شت كاتژمێر دابه‌زیوه و كه‌متریش ده‌بێته‌وه
دۆخی کارەبا تا دێت خراپتر دەبێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بۆ هه‌شت كاتژمێر كه‌می كردووه‌ه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی بۆ كه‌متر له پێنج كاتژمێر داده‌به‌زێت.
سالار حسامەدین، بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ساڵانە لەوەرزی سەرمادا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان كەمبۆتەوە، بەهۆی زۆری خواست، بەڵام ئەمساڵ كاتەكەی پێشكەوتوو، چونكە ساڵانی پێشتر لەناوەڕاستی وەرزی زستاندا بەرنامەی كارەبا دادەبەزی، رەنگە دابەش نەكردنی نەوتی سپیش هۆكاربێت.
سالار حیسامه‌دین وتیشی: "ساڵی رابردوو لەم كاتەدا شه‌و و رۆژی 13 كاتژمێر كارەبای نیشتمانیمان دەدا بەهاوڵاتیان، بەڵام لەمساڵدا گەشتووەتە هه‌شت كاتژمێر و دابەزینێكی زۆر لەكارەبای نیشتمانیدا هەیە".
روونیشكرده‌وه: "ئێمه داوامان كرد حكومه‌ت نه‌وتی سیپی بداته هاوڵاتییان، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌وتی سپی دابه‌ش نه‌كرێت، هاوڵاتیان ئه‌و چه‌ند كاتژمێر كاره‌بایه‌ی هه‌یه بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی خواست و كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی ئه‌وه‌شی وت: "له ئێستادا هیچ ئامێرێكی كاره‌بایی له محاویله‌و پێداویستی دیكه له گه‌نجینه‌كاندا نییه، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك له كاره‌بادا دروست ببێت ده‌بێت چاككردنه‌وه‌ی دره‌نگتر ده‌بێت".
له ئێستادا به‌هۆی زۆری خواست و نه‌بوونی نه‌وتی سپی، پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به هاوڵاتییان كه‌م بووه‌ته‌وه و به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانیش كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با زیاتر ده‌بێت.
PM:10:16:22/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 26596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت