سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی: ئه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یڵێت نه‌گونجاوه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی ئێستا كاتییه و ئه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یڵێت نه‌گونجاوه.
فازیڵ به‌شاره‌تی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئاگاداری لێدوانه‌كه‌ی عیماد ئه‌حمه‌د نییه و وتی: "حكومه‌تی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كاتییه، ئه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یڵێت نه‌گونجاوه و خۆیشیان ده‌زانن ناكرێت، چونكه واده‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دیاریكراوه".
فازیڵ به‌شاره‌تی وتی: "گۆڕان كار بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كه‌ن، نه‌ك بیر له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و پرۆسه‌ی سیاسی بكه‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێت كاریگه‌ری خۆیان دروست بكه‌ن، چونكه له زۆر رووه‌وه شكستیان هێناوه".
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی گۆڕان به‌سه‌رۆكایه‌تی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌ویه گۆڕان كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش به میدیاكانی راگه‌یاند، پڕۆژه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ حكومه‌ت، ده‌بێته پڕۆژه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان.
عیماد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌كردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی دروستبووه له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كان.
هه‌روه‌ها ئیسماعیل نامیق، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش رایگه‌یاندووه پرۆژه‌كه‌یان سێ خاڵی گرنگ له‌خۆده‌گرێت كه ئه‌وانیش بریتین له (پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی، ئاماده‌كاری و پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردن و سێیه‌میش ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ته كاتییه‌كه وه‌فدێكی دانوستانكاری باش پێكبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات و ئه‌و مافانه به‌ده‌ست بهێنێت كه له ده‌ستوردا هه‌ن".
ئیسماعیل نامیق روونیكردۆته‌وه، پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان له روانگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی نیشتیمانییه‌وه ئاماده كراوه و هیچ ده‌ستكه‌وتێكی حزبی و ماددی تێدا نییه و له‌پێناو كوردستان و پاراستنی ئه‌و قه‌واره سیاسی و ده‌ستورییه‌ی هه‌رێمدا ئاماده‌كراوه، بۆیه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان ئیجابییه و بڕیاریشه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا یه‌كێتی سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌كه وه‌ڵامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بداته‌وه.
PM:08:02:22/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 4220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت