هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌نجام بدات و په‌رله‌مانتارێكیش زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌داته خوێنه‌ران.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنه‌كانی خۆی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
وتیشی: "ئه‌وه‌ی زانیارییمان له‌سه‌ری هه‌یه له دانیشتنه‌كه‌دا یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌و لێبوردنی گشتی، به‌ڵام رۆژه‌كه دیاری نه‌كراوه".
PM:07:43:22/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 1580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت