نێرگز قادر: له كه‌ركوك ته‌حه‌دای هه‌موو هێزه عیراقییه‌كانم كرد
نێرگز قادر...
وێستگه نیوزـ
نێرگز قادر، خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك، له كاتی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی به‌یانی كه‌ركوكدا به ئاڵای كوردستانه‌وه ده‌ركه‌وت و رایگه‌یاند، ته‌حه‌دای هه‌موو هێزه عیراقییه‌كانی كردووه.
نێرگز قادر، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "وەک هاوڵاتیەکی کەرکوک دوای رووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر وەک یەکەم کچی کورد لەکەرکوک ئاڵای کوردستانم خستەسەرشانم لەبەرنامەی بەیانی باش‌دا ئەمەش وەک پەیامێک بۆ ئەو کەسانەی نەگەراونەتەوە شارەکە و پێیان وایە جارێکی تر کورد لەمشارە ناتوانی ئاڵای کوردستان هەڵبکات".
وتیشی: "من به‌بێ ئه‌وه‌ی بترسم دەست پێشخەریم كرد، ئێوەش وەرنەوە و باپێکەوە پارێزگاری لە کوردبوونمان بکەین".
هاوكات له كاتی دانانی وێنه‌كانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك، چه‌ندین كۆمێنتی بۆ هاتووه‌و زۆرێك له فانه‌كانی ده‌ستخۆشیان لێكردووه‌ك بەشێکیشیان رەخنەیان لێگرتووە.
هــ. ر
PM:07:18:22/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 67618
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت