وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پەیامێکی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کرد
وێستگه نیوز -
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان و رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌وڵێكی جددی له ئارادایه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "بۆریس جۆنسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان ده‌كات و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه‌به‌ریتانیاش به هه‌مان ئاراسته له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت".
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جۆن ویڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق نامه‌كه‌ی گه‌یاندی نێچیرڤان بارزانی كه تیایدا بۆریس جۆنسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا دووپاتی كردۆته‌وه كه "هه‌وڵێكی جددی له ئارادایه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور".
هاوكات پشتگیریی به‌ریتانیایشی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه.
له دیداره‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، ویڵس باسی دوا دیداره‌كانی له عیراق و دۆخی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدای كرد و تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیای كرد و دووپاتی كرده‌وه "هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه ناكۆكییه‌كان له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
نێچیرڤان بارزانی داواشی له دۆستانی هه‌رێمی كوردستانیش كرد له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بن بۆ زه‌مینه‌خۆشكردنی دیالۆگی نیوان هه‌ولێر و به‌غدا.
PM:07:14:22/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 1884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت