عیماد ئه‌حمه‌د: پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان بۆ حكومه‌ت ده‌بێته پڕۆژه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان
عیماد ئەحمەد
عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان بۆ حكومه‌ت ده‌بێته پڕۆژه‌كه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی گۆڕان به‌سه‌رۆكایه‌تی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌ویه گۆڕان كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش به میدیاكانی راگه‌یاند، پڕۆژه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ حكومه‌ت، ده‌بێته پڕۆژه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان.
عیماد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌كردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی دروستبووه له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كان.
هه‌روه‌ها ئیسماعیل نامیق، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش رایگه‌یاندووه پرۆژه‌كه‌یان سێ خاڵی گرنگ له‌خۆده‌گرێت كه ئه‌وانیش بریتین له (پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی، ئاماده‌كاری و پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردن و سێیه‌میش ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ته كاتییه‌كه وه‌فدێكی دانوستانكاری باش پێكبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات و ئه‌و مافانه به‌ده‌ست بهێنێت كه له ده‌ستوردا هه‌ن".
ئیسماعیل نامیق روونیكردۆته‌وه، پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان له روانگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی نیشتیمانییه‌وه ئاماده كراوه و هیچ ده‌ستكه‌وتێكی حزبی و ماددی تێدا نییه و له‌پێناو كوردستان و پاراستنی ئه‌و قه‌واره سیاسی و ده‌ستورییه‌ی هه‌رێمدا ئاماده‌كراوه، بۆیه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان ئیجابییه و بڕیاریشه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا یه‌كێتی سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌كه وه‌ڵامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بداته‌وه.
هــ. ر
PM:06:55:22/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت