سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان له بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی پاشگه‌زبووه‌ته‌وه و لەپێناو گفتوگۆ بڕیارەکەی هەڵپەسارد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به زاره‌كی رایگه‌یاندبوو كه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پۆسته ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ی تشرینی دووەمی 2017، سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان رایگه‌یاند كه پاشگه‌زبووه‌ته‌وه له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به میشێل عه‌ون-ی سه‌رۆك كۆمار بكات.
حه‌ریری راشیگه‌یاندووه كه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای میشێل عه‌ون بووه و داوای لێكردووه و كه له‌پێناو دانوستان و گفتوگۆدا پاشگه‌ز ببێته‌وه.
سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی لوبنان گەیشتەوە بەیروتی پایتەخت و سەرۆکی وڵاتیش هۆشداری دا لە پێکدادانی ناوخۆیی .
سەعد حەریری کە دوای راگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی لە سعودیەوە یەکه‌مجارە دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی، دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکەی راستەوخۆ چووە سەر مەزاری باوکی و سوپاس و ستایشی ئاڕاستەی لوبنانیەکان کرد.
چاوەڕوانیش دەکرێت حەریری هاوشانی میشێل عەون، سەرۆکی لوبنان و نەبیه به‌ڕی، سەرۆکی پەرلەمان بەشداری لە ساڵیادی 74مینی سەربەخۆیی لوبنان بکات.
رۆژی شەممەی رابردوو 11ی تشرینی دووەمی 2017، سەعد حەریری لە سعودیەوە بەرەو فەڕەنسا به‌ڕێكه‌وت دوێنێش سەردانی میسری کرد و لەرێی گەڕانەوەشی چووە قوبڕس.
هاوکات لەگەڵ گەڕانەوەی حەریری، میشێل عەون، سەرۆکی لوبنان لە وتەیەکیدا کە بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی وڵاتەوە پێشکەشیکرد، داوای لە وڵاتانی عەرەبی کرد بەوپەڕی داناییەوە مامەڵە لەگەڵ لوبناندا بکەن، هۆشداریشیدا لەوەی ناکۆکییەکان لوبنان بەرەو پێکدادانی نێوخۆیی رابکێشێت.
حەریری لە 4ی تشرینی دووه‌می 2017، لە عەرەبستانی سعودیەوە به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند و سەرۆکی لوبنان و بەپرسانی حزبوڵڵا پێیانوایە كه سعودیە حه‌ریریی ناچاری دەستلەکاکێشانەوە کردووە.
ر.ع
PM:12:48:22/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2428
جار خوێنراوه‌ته‌وه