بەڤیدیۆ..ساتی گەشتنەوەی سهرۆك وهزیرانی لوبنان بۆ وڵاتهكهی
سەعد حەریری
وێستگه نیوزـ
سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی لوبنان گەیشتەوە بەیروتی پایتەخت و سەرۆکی وڵاتیش هۆشداری دا لە پێکدادانی ناوخۆیی .
سەعد حەریری کە دوای راگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی لە سعودیەوە یەکهمجارە دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی، دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکەی راستەوخۆ چووە سەر مەزاری باوکی و سوپاس و ستایشی ئاڕاستەی لوبنانیەکان کرد.
چاوەڕوانیش دەکرێت حەریری هاوشانی میشێل عەون، سەرۆکی لوبنان و نەبیه بهڕی، سەرۆکی پەرلەمان بەشداری لە ساڵیادی 74ەمینی سەربەخۆیی لوبنان بکات.
رۆژی شەممەی رابردوو 11ی تشرینی دووەمی 2017، سەعد حەریری لە سعودیەوە بەرەو فەڕەنسا بهڕێكهوت دوێنێش سەردانی میسری کرد و لەرێی گەڕانەوەشی چووە قوبڕس.
هاوکات لەگەڵ گەڕانەوەی حەریری، میشێل عەون، سەرۆکی لوبنان لە وتەیەکیدا کە بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی وڵاتەوە پێشکەشیکرد، داوای لە وڵاتانی عەرەبی کرد بەوپەڕی داناییەوە مامەڵە لەگەڵ لوبناندا بکەن، هۆشداریشیدا لەوەی ناکۆکییەکان لوبنان بەرەو پێکدادانی نێوخۆیی رابکێشێت.
حەریری لە 4ی تشرینی دووهمی 2017، لە عەرەبستانی سعودیەوە دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند و سەرۆکی لوبنان و بەپرسانی حزبوڵڵا پێیانوایە كه سعودیە حهریریی ناچاری دەستلەکاکێشانەوە کردووە.
ر.ع
AM:09:28:22/11/2017
ئهم بابهته 6584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت