به‌ریتانیا پشتیوانیی خۆی بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق دوپاتكرده‌وه
کۆبونەوەی عەبادی و نوێنەری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا
وێستگه نیوزـ
نێردراوی سه‌رۆك وه‌زیرانی چاوی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه‌وت و پشتیوانیی خۆشی بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق دووپاتكرده‌وه.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران له نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له به‌غدا چاوی به كریستیان تیرنه‌ر، نێردراوی تێریزا مای، خانمه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كه‌وتووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، نێردراوه‌كه‌ی به‌ریتانیا پشتیوانیی خۆی بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه دوپاتكردوه‌ته‌وه و پیرۆزبایی خۆشی گه‌یاندووه‌ته عه‌بادی به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی دژبه داعش.
له دیداره‌كه‌دا عه‌بادی و كریتسیان تیرنه‌ر، تاوتوێی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان به‌غدا و له‌نده‌ن و دۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابوری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش كردووه.
رۆژی سێشه‌ممه 21ی تشرینی دووه‌می 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعش له لایه‌نی سه‌ربازییه‌وه راگه‌یاندووه وتیشی: "حكومه‌ت رێگه‌نادات هه‌موو ئه‌و گروپ و لایه‌نانه تۆمه‌تبار بكرێن كه له‌دژی داعش جه‌نگاون."
ر.ع
PM:10:44:21/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت