به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ردانێكی نهێنیی بۆ روسیا كرد
ڤلادیمێر پوتن و بەشار ئەسەد
وێستگه نیوزـ
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سوریا رۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانی روسیای كردووه و ئه‌مڕۆ سه‌ردانه‌كه‌ی راگه‌یه‌ندرا.
دوو ڕۆژ بەر لەو کۆبوونەوە لوتکەیـیەی بڕیارە لە نێوان روسیا و ئێران و تورکیا بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی سوریا ئەنجام بدرێت، ڤلادیمیَر پـوتن، سەرۆکی ڕوسیا لەگەڵ بەشار ئەسەدی هاوتا سوریـیەکەی کۆبووەتەوە.
شەوی دووشەممەی رابردوو لە شاری سوچی باشوری ڕۆژئاوای روسیا، پـوتن پـێشوازیی لە ئەسەد کرد و به‌وته‌ی دیمیتری پـێسکۆڤ، وتەبێژی کرملین كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان ماوەی 4 کاژمێری خایاندووه، بەڵام هەواڵی سەردان و کۆبوونەوەکە هەتا سه‌رله‌بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ئاشکرا نەکرا.
میدیا فەرمیـیەکانی روسیا دەڵێن پـوتن پـێرۆزبایی لە ئەسەد کردووە بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنانەی لە دژی تێرۆر لە سوریا تۆمارکراون و وتویەتی کاتی ئەوە هاتووە بەرەو پـرۆسەی سیاسی هەنگاو بنرێت.
پـوتن بە ئەسەدیشی وتووە ڕۆژی سێشەممە هەر بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد تره‌مپ و ژمارەیەک سه‌ركرده‌ی عەرەب دەکات، لەوانە تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر.
ئەسەد لای خۆیەوە سوپاسی روسیای کرد بۆ ئەو یارمەتیانەی پـێشکەشی سوریای کردووە و وتویه‌تی گرنگە لە پـرۆسەی سیاسی هەنگاو بەرەو پـێشەوە بنرێت، ئامادەیی خۆشی دەربڕیووه بۆ ئەنجامدانی وتوێژ بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی.
دوایین سه‌ردانی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ روسیا له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2015 بووه و له‌وكاته‌وه سه‌رۆكی رژیچمی سوریا نه‌چوه‌ته دەرەوەی وڵاتەکەی.
بڕیاریشه ڤلادیمێر پـوتن سبەینێ چوارشەممە لە شاری سوچی پـێشوازی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و حەسەن روحانی، سەرۆکی ئێران بکات و پاشان کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی سەبارەت بە سوریا بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا ئه‌نجام بده‌ن.
ر.ع
PM:07:35:21/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 1500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت