عه‌بادی: پابه‌ندین به‌ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگەیاند کە بەمنزیکانە كۆتایی هاتنی رێكخراوی داعش رادەگەیەنن و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان بوار بۆ داعش ده‌كاته‌وه‌ كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام بده‌ن، وتیشی: "داوا له‌ برایانی كورد ده‌كه‌م په‌نا بۆ شه‌ڕ نه‌به‌ن".

له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق باسی له‌ كۆتایی هاتنی رێكخراوی داعش له‌ عیراق كرد و رایگه‌یاند كه‌ به‌منزیكانه‌ ئۆپراسیۆنێك دژبه‌و رێكخراوه‌ له‌ بیابانی ئه‌نبار ده‌ستپێده‌كه‌ن و داعش له‌رووی سه‌ربازییه‌وه‌ كۆتایی پێهاتووه‌.

عه‌بادی هۆشداریشی دا به‌ گه‌نده‌ڵكاران له‌وه‌ی یاری به‌ ئاگر نه‌كه‌ن و وتی: "گه‌نده‌ڵكاران ویستیان عیراق سه‌رقاڵ بكه‌ن و له‌ شه‌ڕی داعش دوری بخه‌نه‌وه‌".

هه‌ر له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوایه‌كی له‌ سه‌ركرده‌كانی كورد كرد و وتی: "داوا له‌ برایانی كورد ده‌كه‌م په‌نا بۆ شه‌ڕ نه‌به‌ن".

عه‌بادی وتیشی كه‌ پابه‌ندن به‌ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.

ر.ع


PM:06:33:21/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 11456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو