قاسم سلێمانی كۆتایی هاتنی داعشی له‌ عیراق و سوریا به‌ خامه‌نه‌ئیی راگه‌یاند

‌قاسم سلێمانی و خامەنەئی

وێستگه‌ نیوزـ

فەرماندەی فه‌یلقی قودسی سه‌ربه‌ سوپای پاسدارانی ئێران لە پەیامێکدا بۆ رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له‌ وڵاته‌كه‌ی، کۆتایی هاتنی دەسەڵاتدارێتی داعشی لێ پیرۆز كرد.

قاسم سلێمانی، فەرماندەی فه‌یلقی قودسی سه‌ربه‌ سوپای پاسدارانی ئێران په‌یامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ و كۆتایی هاتنی داعشی له‌ عیراق و سوریا پێ راگه‌یاندووه‌ و پیرۆزبایی ئاراسته‌ كردووه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، قاسم سلێمانی ده‌ڵێت: "بێ گومان بەرخۆدانی دەوڵەتی عیراق و سوریش و دلێری سوپا و گەنجانی ئەم دوو وڵاتە و بەتایبەتی حەشدی شەعبی و گەنجانی دیکەی موسڵمان  لە وڵاتانی دیکە بە ئامادەبوونی میحوری حزبوڵا بە سەرکردایەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا، ڕۆلی دیاری کەریان لە شکست دانی ئەم ڕوداوە مەترسیدارە بووە."

قاسم سلێمانی پێی وایه‌ كه‌ " ڕۆڵی پڕبایەخی گەل و دەوڵەتی خزمەتکاری ئێران بە تایبەت سەرۆک کۆماری، مەجلیس، وەزارەتی بەرگری و ڕێکخراوە سەربازی و ئینتزامی و ئەمنییەکانی وڵات لە پشتیوانی کردنی دەوڵەت و گەلی وڵاتانی ناوبراودا جێگای ڕێزە."

ده‌شڵێت: "من وەک سەرباز لە لایەن ئێوەوە ڕاسپێردرام لەم مەیدانەدا، بە کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی ئه‌لبوکەمال دوایین قەڵایداعش بە داگرتنی ئاڵای ئەم گروپە ئەمریکایی- زایۆنیە و هەڵکردنی ئاڵای سوریا، کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ئەم دارە پیسە مەلعوونە ڕابگەیێنم و بە نوێنەرایەتی سەرجەم ئەو فەرماندە و خەباتگێڕانەی بۆ بەرگری لە گیان و ناموسی موسڵمانان گیانیان فیدا کرد لەم گۆڕەپانەدا و هەزاران شەهید و گیانبەختکار و پارێزەری حەرەمی ئێرانی، عیراقی، سووری و لوبنانی  و ئەفغانستانی و پاکستانی ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە ئێوە و گەلی ئێرانی ئیسلامی و گەلانی ستەم لێکراوی عراق، سوریا و دیکەی موسڵمانانی جیهان پیرۆزبایی بکەم."

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی قاسم سلێمانی بۆ عه‌لی خامه‌نه‌ئی:

بسم الله الرحمن الرحیم
انّافَتَحنا ڵکَ فتحاً مُبینا
سەماحەتی پیرۆزی ڕێبەری ئازیز و دلێری شۆڕشی ئیسلامی
 ئایەتوڵڵا خامنەیی  (مد ظله العالی)
سلام علیکم
شەش ساڵ لەمەوپێش پیلانێکی مەترسیدا هاوشێوەی پیلانەکانی سەردەمی "امیرالمۆمنین (د.خ) "  کە دەرفەت و شیرینی هەست پێکردنی ڕاستەقینەی ئیسلامی بێ خەوشی محەمەدی (د.خ) لە موسڵمانان وەرگرتەوە، ئەم جارە لێکپێچراو و تلاوە بە ژەهری زایۆنیزم و ستەمگەری وەک زریانێکی کاولکەر، جیهانی ئیسلامی تێکدا.

ئەم پیلانە مەترسیدار و ژەهراویە بە ئامانجی ئاگرخستنەوەی بەرفراوان لە جیهانی ئیسلام و پێکداهەڵپرژانی موسڵمانان لەگەڵ یەکتر، لە لایەن دوژمنانی ئیسلامەوە داڕێژرا.

جووڵەیەکی دزێو کە لە ژێر ناوی حکوومەتی ئیسلامی عێراق و شام لە سەرەتاوە توانی دەیان هەزار گەنجی موسڵمانی هەردوو وڵات هەڵخەڵەتێنێت و کاریگەری چارەنووس ساز لەسەر جیهانی ئیسلامی عێراق و شام دابنێت و تووشی قەیرانی مەترسیداریان بکات و سەدان هەزار کیلۆمەتری چوارگۆش لە خاکی ئەم وڵاتانەی لەگەڵ هەزاران گوند، شار و ناوەندی گرنگی پارێزگای داگیر بکەن و هەزاران کارگە و ژێرخانی گرینگی ئەم وڵاتانە لەوانە، ڕێگا، پرد، پاڵاوگە، بیری نەوتی و بۆری نەوت و گاز و هێزگەی کارەبا کاول بکەن و شارە سەرەکییەکان بە بینا مێژوویییەکانیانەوە کاول بکەن یان بیسووتێنن.

ئەگەرچی ئاماری خەسارەکان ناژمێردرێت بەڵام لێکدانەوە سەرەتاییەکان نیشانی دەدات کە  پانسەد میلیارد دۆلار خەسار کەوتووەتەوە.

 لەم ڕووداوە، جەنایەتی زۆر سەخت کە نیسان نادرێت، سەربڕینی مندالان و قەڵخ کردنی پیاوانە لە بەردەم بنەماڵەکانیاندا، ئەسیر کردنی کچان و ژنانی بێ تاوان و دەستدرێژی کردنە سەریان، سووتاندنی خەڵک بە زیندوویی و ئیعدامی بە کۆمەڵ.

خەڵکی موسڵمانانی ئەم وڵاتانی سەرسوورماو لەم زریانە ژەهراویە، بەشێکیان بوونە قوربانی خەنجەرە تێژەکانی جەنایەتکارانی تەکفیری و جەندین میلیۆن کەسیش ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشت و ئاوارەی وڵاتانی دیکە بوون.

لەم پیلانە ڕەشەدا، هەزاران مزگەوت و ناوەندی پیرۆزی موسڵمانان کاوڵ کرا و تەنانەت هەندێ مزگەوتیان لەگەڵ پێش نوێژ و خەڵکدا تەقاندەوە.

زیاتر لە شەش هەزار گەنجی فریودراو بە ناوی بەرگری لە ئیسلام خۆیان لە ناو شار، مزگەوت و نەخۆشخانە و قوتابخانەکاندا تەقاندەوە کە بەم هۆیەوە دەیان هەزار پیاو و ژن و منداڵی بێ تاوان شەهید بوون.

 سەرجەم ئەم جەنایەتانە بە پێی دانپێدانانی باڵاترین بەرپرسی فەرمی ئەمریکا کە ئێستا سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەیە، لە لایەن ڕێبەران و ڕێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە ئەمریکاوە داڕێژراوە ئەگەرچی هێشتاش ڕێبەرانی ئەمریکایی بەردەوامن لەمە.

ئەوەی پاش ڕەحمی خودای سوبحان و لوتفی تایبەتی ڕەسولی گەورەی ئیسلام  (صل الله علیه و اله) و ئەهلی بەیتی بەڕێزیان بووە هۆی شکست هێنانی ئەم پیلانە ڕەش و مەترسیدارە، ڕێبەری ژیرانە و ڕوونوێنی حەکیمانەی ئایەتوڵڵا سیستانی بوو کە بە بەسیجی سەرجەم دەفرایەتی و هێزەکان هەستا بۆ بەرەنگاریی ئەم زریانە.

 بێ گومان بەرخۆدانی دەوڵەتی عێراق و سووریە و دلێری سوپا و گەنجانی ئەم دوو وڵاتە و بەتایبەتی حەشدی شەعبی و گەنجانی دیکەی موسڵمان  لە وڵاتانی دیکە بە ئامادەبوونی میحوری حزبوڵا بە سەرکردایەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا، ڕۆلی دیاری کەریان لە شکست دانی ئەم ڕووداوە مەترسیدارە بووە.

دیارە ڕۆڵی پڕبایەخی گەل و دەوڵەتی خزمەتکاری ئێران بە تایبەت سەرۆک کۆماری، مەجلیس، وەزارەتی بەرگری و ڕێکخراوە سەربازی و ئینتزامی و ئەمنییەکانی وڵات لە پشتیوانی کردنی دەوڵەت و گەلی وڵاتانی ناوبراودا جێگای ڕێزە.

من وەک سەرباز لە لایەن ئێوەوە ڕاسپێردرام لەم مەیدانەدا،بە کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنهی بووکەمال دوایین قەڵایداعش بە داگرتنی ئاڵای ئەم گرووپە ئەمریکایی- زایۆنیە و هەڵکردنی ئاڵای سووریا، کۆتاایی هاتنی دەسەڵاتی ئەم دارە پیسە مەلعوونە ڕابگەیێنم و بە نوێنەرایەتی سەرجەم ئەو فەرماندە و خەباتگێڕانەی بۆ بەرگری لە گیان و ناموسی موسڵمانان گیانیان فیدا کرد لەم گۆڕەپانەدا و هەزاران شەهید و گیانبەختکار و پارێزەری حەرەمی ئێرانی، عێراقی، سووری و لوبنانی  و ئەفغانستانی و پاکستانی ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە ئێوە و گەلی ئێرانی ئیسلامی و گەلانی ستەم لێکراوی عێراق، سووریا و دیکەی موسڵمانانی جیهان پیرۆزبایی بکەم.

وَ مَا النَّصرالّا مِن عِندِ الله العَزِیزِ الحَکِیم
کوڕ و سەربازتان
قاسم سلێمانی

ر.ع


PM:05:31:21/11/2017






ئه‌م بابه‌ته 1948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو