كۆرپه‌ی هه‌نگه‌وانه دووگیانه‌كه به مردویی له‌دایك بوو
دایکە دووگیانە هەنگەوانەکە
وێستگه نیوزـ
دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند وێنه‌یه‌كی "ترسناك"ی زیاترله 20 هه‌زار هه‌نگ به‌سه‌ر سكی دایكێكی دووگیان بڵاوبوه‌وه و دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌و خانمه خه‌ڵكی ولایه‌تی ئۆهایۆ-ی ئه‌مریكایه.
ئیمیلی مۆله‌ر، خانمه هه‌نگه‌وانێكی ئه‌مریكایه خانه‌واده‌كه‌ی نازناوی "خانمی هه‌نگ"یان لێناوه، ئیمیلی بۆ ئه‌لبومه وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت به یه‌كێك له پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، زیاترله 20 هه‌زار هه‌نگی له‌سه‌ر سكی دانا كه له‌ودیوه‌وه كۆرپه‌كه‌ی تێدابوو.
ئه‌وه‌ی هه‌وادارانی ئه‌و وێنانه‌ی توشی شۆك كرد ئه‌وه‌بوو كه ئیمیلی-ی ته‌مه‌ن 33 ساڵ شه‌ش رۆژ پێش واده‌ی سروشتیی خۆی بۆ منداڵبوون، كۆرپه‌كه‌ی له سكدا مرد، دواتریش له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك خه‌می خۆی بۆ له‌ده‌ستدانی كۆرپه‌كه‌ی ده‌ربڕیووه و نوسیویه‌تی: "هه‌رگیز منداڵه‌كه‌مان له‌گه‌ڵمان نایه‌ت بۆ ماڵه‌وه، ئه‌و په‌لكه‌زێڕینه‌یه‌ی چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد بووه زریانێك له ژیانماندا".
خانمی هه‌نگ به‌و وێنه سه‌یر و مه‌ترسیدارانه ناوبانگێكی زۆری له ئه‌مریكا بۆخۆی په‌یدا كرد، ده‌ریشنه‌كه‌وتووه كه ئایا هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی كۆرپه‌كه‌ی هه‌نگه‌كانی سه‌ر سكی بووه، یان هۆكارێكی سروشتی.
ر.ع
PM:04:52:20/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 14672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت