وه‌زیری ناوخۆی عیراق: هه‌ندێك ته‌قینه‌وه‌ی داعش به ئاگاداری خۆمان ئه‌نجام ده‌درا
دیمەنێک لە پاشماوەکانی جەنگ لە موسڵ
وێستگه نیوز ـ
قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عیراق بۆ یه‌كه‌مجاره ئاشكرایكردووه، هه‌ندێك له كرده‌وه‌كانی داعش و ته‌قینه‌وه‌كانی له ناو شاره‌كان به ئاگاداری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی عیراق بووه.
قاسم ئه‌عره‌جی، ئه‌وه‌شی وتووه: "ئێمه توانیمان ریزی شانه نوستووه‌كانی داعش ببڕین و هه‌وڵ بده‌ین له‌و رێگه‌یه‌وه به‌ر به كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیان بگرین".
رۆژنامه‌ی ئیندپێندنتی بریتانی له زاری وه‌زیری ناوخۆی عیراقه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق به ئه‌نقه‌ست رێگه‌یان داوه چه‌كدارانی داعش هه‌ندێك ته‌قینه‌وه و كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه ئه‌نجام بده‌ن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئامانج له‌و كاره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق پاراستنی ئه‌و سیخوڕانه بووه كه له ناو داعش چاندوویانه و ویستوویانه هه‌ندێك كرده‌وه ئه‌نجام بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی گومانیان له‌سه‌ر درووست نه‌بێت و دواتر ئاماری هه‌ڵه‌یان له باره‌ی زیانه‌كانه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كردووه، له‌و رێگه‌یه‌وه توانراوه سه‌ره‌داوی ورد له باره‌ی شوێنی درووستكردنی بۆمبه چێندراوه‌كان و شاره‌زاكانی ئه‌و بواره تا ره‌وانه‌كردنیان بۆ ئامانجه‌كان به‌رده‌ست بخرێن و زۆر جار لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌و شوێنانه‌یان چۆڵ ده‌كرد كه به ئامانج گیرابوون و هه‌ندێك كه‌س له‌وێ ده‌مانه‌وه كه ده‌یانزانی ته‌قینه‌وه رووده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان له زیانه‌كان بپارێزن.
دانی به‌وه‌شدا ناوه كه هه‌ندێكجار لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی عیراق پاره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌شیان داوه كه له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه بۆمبڕێژكراوون و له‌سه‌ر خه‌رجی حكومه‌ت ئاماده‌كراوون بۆ ته‌قینه‌وه.
هــ. ر
PM:11:57:19/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 10336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت