شاجوانی عیراق و ئیسرائیل
شاجوانی عیراق و ئیسرائیل
وێستگه نیوزـ
هه‌ركات ناودار و ئه‌ستێره‌كانی عه‌ره‌ب لوتیان ده‌بێت به لوتی هاوتا ئیسرائیلییه‌كانه‌وه، ئیتر له‌میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بێت به هه‌را.
هه‌رای ئه‌مجاره له‌سه‌ر سێڵفییه‌كی ساره عیدان، شاجوانی عیراق و ئیدار گاندڵسمان-ی شاجوانی ئیسرائیل بوو كه له كێبڕكێی شاجوانی گه‌ردوندا گرتیان و هه‌ریه‌كه‌یان له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆیان له ئینستاگرام بڵاویانكردبووه‌وه.
ساره له‌دوای ئه‌و هه‌رایه و توانجی و توڕه‌بونێكی زۆر له‌سه‌ری، رایگه‌یاندووه كه سێڵفییه‌كی له‌گه‌ڵ ئیدار ته‌نها بۆ گوزارشتكردن بووه له "په‌یامی ئاشتی" و وتویه‌تی: "شاجوانی ئیسرائیل خۆی سڵاوی لێكردوم و پێی وتوم كه خوازیاره رۆژێك بێت ئاشتی له‌نێوان هه‌ردوو ئایینی ئیسلام و جوله‌كه بێته ئاراوه و منداڵه‌كانی نه‌بینێت به‌ناچاری بچنه خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه".
ده‌شڵێت: "ئیدار خۆی داوای كردووه كه ئه‌گه‌ر بتوانن وێنه‌یه‌ك پێكه‌وه بگرن و منیش قایل بوم چونكه هه‌ردوكمان له كێبڕكێیه‌كدا به‌شداربون كه ئاشتیی بۆ هه‌موو جیهان ده‌وێت".
هاوكات سایتی ئیلاف كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: زۆرجار شاجوانه‌كانی ئیسرائیل له كێبڕكێ جیهانییه‌كاندا به‌ئه‌نقسه‌ت خۆیان له شاجوانه عه‌ره‌به‌كان نزیك ده‌كه‌نه‌وه تا دواتر شاجوانه عه‌ره‌به‌كه توشی گله‌یی و گازه‌نده بكاتن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێشتر له شاجوانی لوبنان رویدا و به‌هۆی نزیكبونه‌وه‌ی ئیسرائیلییه‌ك لێی توشی ره‌خنه و توڕه‌ییه‌كی جه‌ماوه‌ریی ره‌سمی بوو.
ئیدار گاندڵسمان، شاجوانی ئیسرائیل ته‌مه‌نی 20 ساڵه و تا مانگی ئایاری رابردوو سه‌ربازی سوپای ئیسرائیل بووه و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی خۆی و سارا نوسیویه‌تی: "ئه‌مه شاجوانی عیراقه.. ئه‌و زۆر جوانه".
ساره عیدان، شاجوانی عیراق له‌دایكبوی 1990ی به‌غدایه و ژه‌نیار و گۆرانیبێژ و نوسه‌ری گۆرانییه و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی هونه‌ری نواندنه و هه‌ر له‌و كێبڕكێیه‌ی تایبه‌ت به شاجوانی گه‌ردون وێنه‌ی له‌گه‌ڵ شاجوانه‌كانی میسر و لوبنان و شاجوانی چه‌ند وڵاتێكی دیكه گرتووه.
ساره له ساڵی 2009 له‌گه‌ڵ سوپای هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كاری كردووه و دواتر چووه‌ته ئه‌مریكا و ساڵی 2016 بووه شاجوانی عیراق له ولایه‌تی میشیگن، دوای سه‌ندنه‌وه‌ی نازناوی شاجوانی عیراق له ڤیان سلێمانی به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له یاساكان، ساره بووه شاجوانی عیراق وه‌ك نوێنه‌ری عیراق به‌شداریی كێبڕكێی شاجوانی گه‌ردونی كرد.
سارا و ئیدار
ئیدار
سارا
رونکردنوەکەی سارا
ر.ع
PM:10:15:18/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 5389
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت