یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ر له مێژوودا به سه‌ركه‌وتوویی كرا
سێرجیۆ كاناڤیرۆ
وێستگه نیوزـ
زانایان سه‌ركه‌وتنیان له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی تایبه‌ت به چاندنی سه‌ر له‌سه‌ر ته‌رم به‌ده‌ستهێنان و ئێستا ئاماده‌ن هه‌مان نه‌شته‌رگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سێكی زیندوو بكه‌ن.
سێرجیۆ كاناڤیرۆ، پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری به‌ناوبانگی ئیتالی رایگه‌یاند كه نه‌شته‌رگه‌رییه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی سه‌ر ته‌رمه‌كه ده‌ریخستووه به‌هۆی ته‌كنه‌لۆجیای پزیشكیی پێشكه‌وتووه و توانراوه بڕبڕه‌ی پشت و ده‌مار و مولوله خوێنه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك ببه‌سترێنه‌وه كه وا ده‌كات لاشه مردووه‌كه به‌باشی له‌گه‌ڵ سه‌ره چێندراوه‌كه‌دا بژی.
ئاشكراشیكردووه كه ماوه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه 18 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت و ئێستاش پلانه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رێك بۆسه‌ر لاشه‌یه‌كی زیندوو ئاماده‌یه و ده‌توانێت بیخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
خواسته‌كانی كاناڤیرۆ بۆ چاندنی سه‌ری مرۆڤێك له‌سه‌ر لاشه‌ی مرۆڤێكی دیكه ناوبانگێكی زۆری پێبه‌خشی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌لای هه‌ندێك ناوبانگێكی خراپی په‌یداكردووه، یه‌كه‌مجاریش كه باسی له‌و پرۆسه‌یه كرد ئاماژه‌ی به پیاوێكی روسی كرد به‌ناوی ڤالیری سپێریدۆنۆڤ و گوایه سه‌ری ئه‌و پیاوه‌ی له به‌فرگردا هه‌ڵگرتووه و دواتر ده‌یخاته سه‌ر له‌شی خۆبه‌خشێكی دیكه.
ئه‌و پزیشكه رایگه‌یاندووه: "یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ر له‌سه‌ر لاشه ئه‌نجامدرا، قۆناغی داهاتوو ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سه‌ره بۆ لاشه‌ی ئه‌و خۆبه‌خشانه بگوازرێته‌وه كه مێشكیان مردووه".
هه‌رچه‌نده ئه‌و پزیشكه چه‌ندین به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو و له‌سه‌ر مشك و مه‌یمونیش تاقییكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام شاره‌زایانی بواری پزیشكی هۆشداری له پاشهاته مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌ده‌ن كه له‌وانه‌یه ئه‌نجامه‌كه‌ی زۆر له مردن خراپتر بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ی له‌ئه‌نجامی نه‌گونجاندنی سه‌ر له‌گه‌ڵ لاشه‌دا توشی كه‌سه‌كه ده‌بێت.
ر.ع
PM:08:34:17/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 67692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت