عه‌بادی: رزگاركردنه‌وه‌ی قه‌زای راوه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا نیشانه‌ی به‌هێزیی سوپای عیراقه‌

‌یەکەیەکی هێزە چەکدارەکانی عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق له‌ ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا قه‌زای راوه‌یان ئازادكردووه‌، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی نه‌خشه‌ی سه‌ركه‌وتوی په‌یڕه‌وكراوه‌ له‌ جه‌نگه‌كاندا.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق و سه‌رۆك وه‌زیران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی عیراق قه‌زای راوه‌یان له‌ ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا رزگاركردووه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وامیشن له‌ چاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی جزیره‌ و بیابان و زامنكردنه‌وه‌ی سنوره‌كانی عیراق.

عه‌بادی راگه‌یاندووه‌ كه‌ رزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌زایه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێرێكدا نیشتانه‌ی به‌هێز و توانای گه‌وره‌ی هێزه‌ عیراقییه‌كان و سه‌ركه‌وتوویی نه‌خشه‌ی په‌یڕه‌وكراوه‌ له‌ جه‌نگه‌كاندا.

پێشتری خانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی دژبه‌ چه‌كدارانی داعش و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت به‌سه‌ر سنوره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی عیراق و سوریا به‌رده‌وامه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین ناوچه‌ و گوندی سنوری كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه‌.

ر.ع


PM:06:38:17/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 2432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو