ناتۆ داوای لێبوردنی له توركیا كرد
یانس ستۆلتنبێرگ، سکرتێری گشتیی پهیمانی ناتۆ
وێستگه نیوزـ
بەھۆی رووداوێك كه لەمیانی مانۆڕێكی سەربازیدا روویدا، سکرتێری گشتیی پهیمانی ناتۆ داوای لێبووردنی لە تورکیا کرد.
بهپێی ههواڵێكی ئاژانسی ئهنادۆڵ، یانس ستۆلتنبێرگ، سکرتێری گشتیی پهیمانی ناتۆ راگەیەندراوێکی لەبارەی ئهو روداوه بڵاوکردەوە کە لەمیانی مانۆڕی سەربازیی تریدنت جاڤڵن، رویدا و تیایدا ئەتاتورک و رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک ئامانج بۆ نیشانهگرتنهوه پیشان درابوون.
سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند: "لەبارەی ئەو رووداوەی لە کاتی مانۆڕەکەی ناوەندی جەنگیی ھاوبەشی ناتۆ لە نەرویج روویدا زانیاریم پێ درا، بەھۆی ئەو ھەڵەیەوە داوای لێبوردن دەکەم، رووداوەکە بۆ رووداوێکی تاکەکەسی دەگەڕێتەوە و گوزارشت لە بیروڕای ناتۆ ناکات".ا
ستۆلتنبێرگ ئاماژەی بەوە دا کە ئەو کارمەندەی کارەکەی ئەنجامداوه، لەکارەکەی دوورخراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لەبارەیەوە دەستی پێکردووە و وتیشی: "ئەو کەسە کارمەندی ناتۆ نییە و لە لایەن نەرویجەوە وەک کارمەندێکی سڤیل بە گرێبەست دامەزراوە".
سکرتێری گشتی ناتۆ وتیشی: "تورکیا ھاوپەیمانێکی بەنرخی پەیمانی ناتۆیە و سودێکی زۆر بۆ ئاسایشی پەیمانەکە ھەیە".
ھەر لەوبارەیەوە ئەمرۆ ههینی رهجهب تهیب ئهردۆغان، سەرکۆماری تورکیا کاردانەوەی توندی نیشان دا و وتی: "دوێنێ لە نەرویج دۆخێک ھاتووەتە ئاراوە، لەو وڵاتە دیمەنێکیان بە ناوی وێنەی دوژمن داناوە، لەنێو وێنەکەدا لەلایەک وێنەی ئەتاتورک و لەلایەکی دیکە ناوی بەندە ھەیە،ئەمانە ئامانجن".
وتیشی: "کاتێک ئەم ھەواڵە گەیشت، سەرۆک ئەرکانی سوپا و وەزیری کاروباری یەکێتیی ئەوروپا لە حکومەت کە لەرێگە بوون بۆ کەنەدا، پەیوەندییان بە ئێمەوە کرد و وتیان کە دۆخێکی بەمجۆرە ھەیە، ئەم مانۆڕەش مانۆڕی ناتۆیە و ئێمه40 سەربازمان ھەیە لەو مانۆڕەدا، بۆیه بڕیاری کشاندنەوەی ئەو سەربازانەمان داوە و دەیانکشێنینەوە".
سهرۆك كۆماری توركیا وتیشی: "ئێمە پێمان وتن بەدڵنیاییەوە، ھیچ مەوەستن و دەستبەجێ بیانکشێننەوە، ئەگەر ئەو ئامانجانەش ھەڵبگیرێن، ئێوە ئەو سەربازەمان بەخێرایی بکشێننەوە، ھاوپەیمانێتییەکی لەوشێوەیە و ھاوپەیمانبوونێکی لەو جۆرە رێگەی تێناچێت''.
ر.ع
PM:06:20:17/11/2017
ئهم بابهته 5072
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت