فوئاد حسێن: ئاماژهكان ئهوه نیشان دهدهن كه بهغدا ئامادهنییه بهمزوانه گفتوگۆ دهستپێبكات
فوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
وێستگه نیوزـ
نێردراوی سەرۆکی ئەمریکا دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، چووه هەولێر و لەگەڵ بهرپرسانی هەرێمی کوردستاندا کۆبوهوە، سهرۆكی دیوانی سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستانیش بهدوری دهزانێت لهم نزیكانهدا گفتوگۆی ههرێم و حكومهتی فیدڕاڵ دهستپێبكهن.
برێت مەکگۆرک، نێردراوی سەرۆکی ئەمریکا لە بەغدا و هەولێریش جەختی لە گرنگی دانوستاندنی نێوان هەرێم و حکومەتی نێوەندی عێراق کردۆتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەسەر بنەمای دەستوری عێراق.
لهبارهی ئهو سهردانهوه د. فوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان به دهنگی ئهمریكای راگهیاندووه: مەکگۆرک ئەو پەیامەشی بۆ هەرێمی کوردستان هەبووە کە حکومەتی ئەمریکا و کاربەدەستانی وڵاتهكهی خۆیان دادەنێن بە دۆستی هەرێمی کوردستان و دەشیانەوێت پشتگیری لە هەرێمی کوردستان بکەن و دەشڵێت پەیامەکەی تری نێردراوی سەرۆکی ئەمریکا هەمان پەیامی وڵاتانی ترە کە بە باشی دەزانن دانوستاندنەکان لە نێوان بەغدا و هەولێردا دەستپێبکات.
فوئاد حسەین دەڵێت لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا بەڵام دانیشتنەکان هەر لە چوارچێوەی دەستوردا دەبن و هەرێمی کوردستانیش رایگەیاندووە کە پابەندە بە دەستورەوە.
بهوتهی سهرۆكی دیوانی سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان، بەغدا یەک بەغدا نییە و زۆر دەسەڵاتی تیادایە و دەشڵێت تائێستا ئەو ئاماژانەی لە بەغداوە دەردەکەون ئەوە نیشان نادەن کە حکومەتی عیراق ئامادەیە لەم قۆناغەدا و لەم رۆژانەدا ئامادەی دانیشتن بێت و دەڵێت: "دوور نییە پاش ماوەیەکی تر دانیشتنەکان دەستپێبکەن."
فوئاد حسێن نهیدركاند ئەو ماوەیەی تر چەندە، بەڵام جەختدەکاتەوە لەوەی درێژە کێشانی ئەم ڕەوشەی ئێستای نێوان هەرێم و بەغدا بۆ هیچ لایەک باش نییە.
لە وەڵامی پرسیارێکی دیكهی دهنگی ئهمریكا سەبارەت بەوەی ئایا ئەو بڕیارانەی لە بەغداوە دەدرێن بڕیاری عیراقین یان لە ژێر کاریگەری وڵاتانی تری ناوچەکەدا ئەو جۆرە بڕیارانە دەدرێن وەک کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له وهڵامدا وتویهتی: "زۆر وڵات کاریگەرییان لەسەر سیاسەتی بەغدا هەیە و بە تایبەتیش لە ڕەفتاری بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، بەڵام لە کۆتاییدا بەغدا خۆی خاوەنی بڕیارە و دەشڵێت هەر بۆیە دەبێت پەیوەندییەکان و دانوستاندنیش هەر لەگەڵ بەغدا بێت."
بهگشتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا هاوڕان لەسەر ئەوەی دانوستاندنەکان لەسەر بنچینەی دەستوری عیراق بن.
دەستوری عێراق لە ساڵی 2005 دا پەسەندکرا بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا ئەم دەستورە کە کورد خۆی ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە داڕشتن و لە پەسەندکردنەکەشیدا، نەیتوانیوە هیچ چارەسەرییەک بۆ هیچ یەکێک لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بێنێتە ئاراوە.
ر.ع
PM:05:59:17/11/2017
ئهم بابهته 4780
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت