كاتی گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی پارتی بۆ بەغدا دیاریكرا


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
وا بڕیارە كاتژمێر 7ی ئەمشەو پەرلەمانتارانی پارتی لە پەرلەمانی عیراق بگەڕێنەوە بۆ شاری بەغدا تا بەشداری دانیشتنەكان بكەنەوە.

ئیسلام حسێن، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عیراق بە وێستگە نیوزی راگەیاند، وا بڕیارە كاتژمێر 7ی ئەمشەو پەرلەمانتارانی پارتی لە پەرلەمانی عیراق بگەڕێنەوە بۆ شاری بەغدا تا بەشداری دانیشتنەكان بكەنەوە و ئاماژەی بەوەكرد، گەڕانەوەیان بەمەبەستی دروستكردنی كۆدەنگی زیاتری فراكسیۆنە كوردییەكانە لە دانیشتنەكانی پەرلەمانی عیراق.

رۆژی 15-11-2017 پەرلەمانتارانی پارتی بڕیاریاندا بەشداری دانیشتنەكانی پەرلەمانی عیراق بكەنەوە، پێشتریش رێناس جانۆ، وته‌بێژی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق به‌ وێستگه‌نیوزی‌ راگه‌یاند، هۆكاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غدا له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ تا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی‌ دیكه‌ به‌شداری‌ دانیشتنه‌كان بكه‌ن و یه‌كده‌نگ بن به‌تایبه‌تیش كه‌ ئێستا پڕۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2018 له‌ئارادایه‌ و داكۆكی‌ له‌ رێژه‌ی‌ 17%ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌ن.

ناوبراو روونیكرده‌وه‌، به‌ڕۆیشتنه‌وه‌یان بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بتوانن ده‌رگای‌ گفتوگۆی‌ هه‌رێم و به‌غداد بكرێته‌وه‌ و دیالۆگ ده‌ست پێبكاته‌وه‌، جانۆ پێشبینی‌ كرد رۆژی‌ 18-11 له‌ به‌غدا بن.

پێش ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ 25ی ئه‌یلولی2017 فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان شاری‌ به‌غدایان جێهێشت، له‌و كاته‌شه‌وه‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ به‌غدا.



PM:04:51:17/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 2852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو