نوێترین زانیاری سەبارەت بە تەندروستی كۆسرەت رەسوڵ

‌ كۆسرەت رەسوڵ

وێستگە نیوز-
سەرۆكی تیمی پزیشكی چارەسەركردنی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا كۆسرەت رەسوڵ لە نەخۆشخانەیەك لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە و تەندروستیشی زۆر باشە و پێویستی بە نەشتەرگەری نییە.

د.دارا رەشید پزیشكی چارەسەركردنی كۆسرەت رەسوڵ عەلی بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی راگەیاندووە "ئێوارەی دوێنێ كۆسرەت رەسوڵ گەیەندراوەتە ئەڵمانیا و ئەمڕۆ 17-11-2017 هێناومانەتە نەخۆشخانەیەك لە بەرلین".

سەبارەت بە تەندروستی كۆسرەت رەسوڵ، د.دارا وتویەتی "لە ئێستادا تەندروستی زۆر باشەو چەند پشكنینێكی گشتی بۆ دەكرێت و پێویستی بە نەشتەرگەری نییە و لەژێر چاودێری ورددایە".

سەبارەت بەوەی ئەو كەسانەی لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ چوونەتە ئەڵمانیا، پزیشكەكەی ئاماژەی بەوەكردووە "هەریەك لە سەعدی ئەحمەد پیرەو شاڵاوی عەلی عەسكەری و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و بەندە لەگەڵی هاتووین و هەروەها ژمارەیەكی زۆریش میوان و كەسایەتی بۆ سەردان هاتوونەتە ئێرە".

بەرەبەیانی 11-11-2017 كۆسرەت رەسوڵ بەهۆی خراپبوونی باری تەندروستییەوە گەیەنرایە نەخۆشخانەی فاروق لە شاری سلێمانی و نەشتەرگەری گیرانی ریخۆڵەی بۆ ئەنجامدرا.




PM:03:18:17/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 15156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت