مه‌كگۆرك بۆ مه‌سرور بارزانی: له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن
وێستگه نیوز –
نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا هه‌رجۆره په‌نا بردنێك بۆ كرداری سه‌ربازی له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و داوایكرد هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازێكی ئاشتیانه و له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی جه‌نگی دژ به داعش كرد.
له میانه‌ی دیداره‌كه‌یاندا برێت مه‌كگورك له په‌یوه‌ندی به دوا په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازی و گرژیه‌كانی نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا ڕایگه‌یاند كه "ئه‌مریكا هه‌رجۆره په‌نا بردنێك بۆ كرداری سه‌ربازی له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانیشی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی گرژیه‌كان بڕه‌وێنرێنه‌وه و هه‌ردوو لا ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازێكی ئاشتیانه و له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
برێت مه‌كگورك هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له پاڵپشتیی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك كیانێكی ده‌ستوری دووپات كرده‌وه و وتی: "خوازیارن هه‌رێمی كوردستان به یه‌كگرتوویی وبه هێزه‌وه له چوارچێوه‌ی ده‌ستور له گشت بواره‌كاندا له پێشكه‌وتن به‌رده‌وام بێت" و جه‌ختیشی له هه‌ماهه‌نگی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و ئه‌مریكا كرده‌وه.
له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی وێڕای جه‌ختكردنی له به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه بڕوای به رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه و گفتوگۆ هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان له ناوچه‌كه‌دا و ئێشتاش خوازیاره دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌رچی زووتر بۆ ئاستی ئیداری و سیاسی بگوازرێنه‌وه".
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له ئاماژه به دوا گرژیه سه‌ربازیه‌كان وتی: "جێبه‌جێكردنی ده‌ستور به ئامرازه ناده‌ستوریه‌كان ناكرێت، به‌ڵكو به گفتوگۆ و دانوستانی ڕاسته‌وخۆ و له‌یه‌ك گه‌یشتن ده‌توانرێت چاره‌سه‌ریی گونجاو بۆ كێشه‌كان بدۆزرێنه‌وه".
PM:02:35:17/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 6496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت