پوتین و ئه‌ردۆغان و رۆحانی كۆده‌بنه‌وه
وێستگه نیوز -
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند كه به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی قه‌یرانی سوریا، هه‌فته‌ی داهاتوو توركیا و ئێران و ڕوسیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لوتكه‌یی له روسیا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئیبراهیم كالن وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا راگه‌یاند كه چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ریه‌ك له ڤلادمیر پـوتینس سه‌رۆكی روسیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی قه‌یرانی سوریا له شاری سوچی كۆده‌بنه‌وه.
ئیبراهیم كالن ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و سێ سه‌رۆكه تاوتوێی ئه‌و رێككه‌وتنانه ده‌كه‌ن كه له میانه‌ی وتووێژه‌كانی ئه‌ستانه‌ی پایته‌ختی كازاخستان پێی گه‌یشتوون له‌باره‌ی ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژیـیه‌كان له سوریا. پاشان باس له‌وه ده‌كه‌ن چۆن هه‌رسێ وڵات به‌شداری بكه‌ن له وتووێژه‌كانی جنێڤ، ئه‌وانه‌ی به‌پـێی بڕیاری ژماره 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ قه‌یرانی سوریا.
لای خۆیه‌وه دمیتری پـێسكۆڤ وته‌بێژی كرملین، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند كه ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه ئاسایش و سه‌قامگیری سوریایه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڤلادمیر گبارۆڤ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی كۆمیته‌ی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له په‌رله‌مانی رووسیا وتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌تایبه‌تی باس له ره‌فتاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سوریا ده‌كرێت تاوه‌كو هه‌رسێ وڵات یه‌ك هه‌ڵوێستیان له به‌رامبه‌ریدا هه‌بێت".
ماوه‌ی 6 ساڵه به‌رده‌وامه شه‌ڕی ناوخۆی سوریا و زیاتر له 500 هه‌زار كه‌س كوژراون و زیاتر له 10 ملیۆن كه‌سیش ئاواره‌ی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه بوون و وڵاتانی جیهانیش بوونه‌ته دوو به‌ره و به‌ره‌یه‌ك پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن و به‌ره‌یه‌ك پشتیوانی رژێمی سوریا ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: VOA
AM:09:31:17/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت