په‌رله‌مانی عیراق مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی حه‌شدی شه‌عبی په‌سه‌ند كرد


وێستگه‌ نیوز ـ
لە دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا پرۆژەیاسای مووچە و دەرماڵەی حەشدی شەعبی پەسندکرا، په‌رله‌مانتارێكی كوردیش رایده‌گه‌یه‌نێت، كورد و سوونه‌ ده‌نگیان به‌و پڕۆژه‌ نه‌دا و ته‌نیا په‌رله‌مانتاره‌ شیعه‌كان ده‌نگیان پێداوه‌.

زانا رۆستایی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی بە وێستگه‌ نیوزی راگەیاند: "له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا به‌ ده‌نگی په‌رله‌مانتاره‌ شیعه‌كان، پڕۆژه‌ یاسای مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌نگی له‌سه‌ر درا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "نیسابی یاسایی پەرلەمان شكێنراو کۆبوونەوەکەمان پەکخست، هاتنە دەرەوەمان لە هۆڵی کۆبوونەوەکە بۆ رێگەگرتن بوو لە لێپێچینەوە لەو پەرلەمانتارە کوردانەی له‌ ریفراندۆم دەنگیانداوە".

هاوكات کاوە محەممەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان و به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایانگەیاند: "بۆ رێگرتن لە لێپێچینەوە لەو پەرلەمانتارانەی کورد کە دەنگیان بە بەڵێ بۆ ریفراندۆم داوە، لەهۆڵی پەرلەمانی عیراق هاتنە دەرەوە نیسابی یاسایی دانیشتنەکەیان شکاند".

هــ. ر


PM:02:22:16/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 4172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو