لیژنه‌ی دارایی: خه‌می گه‌وره‌مان مووچه‌یه
مووچەی فەرمانبەران لە چاوەڕوانی رەحمەتی بەغدادایە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، داوایان له حكومه‌تی هه‌رێم كردوه پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2018ی هه‌رێمیان ره‌وانه بكات، به‌ڵام له ئێستادا خه‌می گه‌وره‌ی لیژنه‌كه‌یان هه‌وڵه‌كانه بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه.
شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: داوایان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كردووه پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2018ی هه‌رێمیان بۆ بنێرێت، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان تا ئێستا ئاماده نه‌كراوه.
وتیشی: "له ئێستادا خه‌می گه‌وره‌ی لیژنه‌كه‌یان دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه له لایه‌ن به‌غداوه، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌وڵه‌كان خراونه‌ته‌كار".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2018ی عیراق و پشكی هه‌رێم سازدا و تیایدا
راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
PM:09:12:15/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 9012
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت