فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نیی روسیا به 9 سه‌رنشینه‌وه تێكشكا
وێستگه نیوزـ
فڕۆکەیەکی بچووکی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی دووری روسیا تێکشکا و بەهۆیەوە هه‌شت کەس گیانیان لەدەستدا.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 15ی تشرینی دووه‌می2017، پۆلیسی روسیا رایگەیاند، لە رۆژهەڵاتی دووری روسیا و لە نزیک گوندێک بەناوی نێلکان، فڕۆکەیەکی بچوکی مەدەنی کەوتووەتە خوارەوە، بەهۆیەوە هه‌شت کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی هه‌واڵێكی سایتی روسیاتوده‌ی، 9 سەرنشین لەناو فڕۆکەکەدا هەبوون، بەڵام تەنها یەک منداڵ رزگاری بووە و سه‌رجه‌م سەرنشینەکانی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
سایته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دیارنییە، بەرپرسانی ناوچەکەش رایانگەیاندووە دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
فڕۆکەکە لە جۆری Let L-410 بووە و به‌لایەنی کەمەوە توانای گواستنەوەی 19 سەرنشینی هەیە.
AM:08:58:15/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت