شاره‌زایه‌ك روودانی بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رپه‌رشتیاری تۆڕی نیشتمانی كوه‌یت بۆ چاودێریكردنی بوومه‌له‌رزه ره‌تیكرده‌وه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز وڵاتانی كه‌نداو و عیراق و ئێران بهه‌ژێنێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عه‌بدوڵا ئه‌لعنزی سه‌رپه‌رشتیاری تۆڕی نیشتمانی كوه‌یت بۆ چاودێریكردنی بوومه‌له‌رزه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرانه‌وه و باسیان له‌وه ده‌كرد كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز وڵاتانی كه‌نداو و عیراق و ئێران ده‌هه‌ژێنێت.
عه‌بدوڵا ئه‌لعنزی وتی: "ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه و پێشبینی روودانی بوومه‌له‌رزه ناكرێت".
وتیشی: "هه‌روه‌ك ده‌زگای رووپێوی جیۆلۆجی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه".
تۆڕی نیشتمانی كوه‌یت بۆ چاودێریكردنی بوومه‌له‌رزه سه‌ر به په‌یمانگه‌ی كوه‌یت بۆ توێژینه‌وه زانستییه‌كانه.
شه‌وی 12ی تشرینی دووه‌می2017، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی هه‌ژاند و له هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و برینداربوون.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:09:52:14/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 50295
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت