به‌ وێنه‌.. دابەشکردنی‌ بەشەخۆراکی‌ ئه‌م مانگه‌ بەسەر ئاوارەکاندا دەستی‌ پێکرد

‌خۆراک هیوای ئاوارەکان

وێستگه‌ نیوز ـ
رێکخراوی‌ گەشەپێدانی‌ مەدەنیەت سی دی ئۆ، بە هاوبەشی‌ رێکخراوی‌ خۆراکی‌ جیهانی‌WFP دابەشکردنی‌ خۆراکی‌ مانگانەی‌ بەسەر ئاوارەکان دەستپێکردەوە.

رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت له‌ ماڵپه‌ره‌كه‌یان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: دابەشکردنی‌ خۆراک بەسەر ئاوارەکاندا  لە ناوەراسنی‌ هەفتەی‌ رابردوو  دەستپێکردوەو بەردەوام دەبێت.

پرۆژەی‌ دابەشکردنی‌ خۆراک بەسەر ئاوارەکاندا کەمپەکانی‌ چوار پرێزگا دەگرێتەوە کە بریتین لە کەمپی‌ بەرزنجە لە پارێزگای‌ سلێمانی‌، کەمپەکانی‌  لەیلانی‌ یەک، لەیلانی‌ دوو، لەیلانی‌ سێ، داقوق، یەحیاوا، نەزراوا، باوە لە پارێزگای‌ کەرکوک، کەمپەکانی‌ ئەڵوەند یەک، ئەڵوەند دوو لە پارێزگای‌ دیالە، کەمپەکانی‌ تازەدێ و قۆرەتوو لە سنوری‌ ئیداره‌ی‌ گەرمیان.

ئه‌وه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌: ئەو خۆراکانەی‌ کە دابەشدەکرێت بریتین لەم مادانە (ئارد، برنج، شەکر، خوێ، ساوەر، نۆک، نیسک، زەیت) مانگانە نزیکەی‌ یانزە هەزار پاکێج دابەشدەکرێت بەسەر ئاوارەی‌ کەمپەکانی‌ هەرچوار پارێزگاکە.

هــ. ر


AM:11:34:14/11/2017




























ئه‌م بابه‌ته 21788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو