هه‌زاران زانا زه‌نگی مه‌ترسییان لێدا..زه‌وی له‌به‌رده‌م كاره‌ساتدایه
دیمەنێکی زەوی لە بۆشایی ئاسمانەوە
وێستگه نیوزـ
15 هه‌زار زانا له 184 وڵاتی جیهانه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی تشرینی دووه‌می 2017 هۆشدارییاندا له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر گۆی زه‌وییه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می له رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه و سیستمی ژینگه‌یی.
ئه‌م زه‌نگه مه‌ترسیداره نوێیه دوای 25 ساڵ له یه‌كه‌م زه‌نگی مه‌ترسی دێت كه كۆمه‌ڵه زانایه‌كی خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ناوی (هۆشدارییه‌ك له زانایانی جیهانه‌وه بۆ مرۆڤایه‌تی) ده‌ریانكرد.
له ساڵی 1992 رێكخراوی "یه‌كێتی زانا نیگه‌رانه‌كان" توانیان هه‌زار و 700 واژوو بۆ به‌یاننامه‌ی ناوبراو بكه‌نه‌وه كه تیایدا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه چالاكییه‌كانی مرۆڤ به‌رامبه‌ر سورشت له‌وانه‌یه ببێته‌هۆی "نه‌هامه‌تی گه‌وره بۆ رۆڤایهتی" و "زه‌وی به‌جۆرێك بشێوێنێت كه ناتوانرێت چاك بكرێته‌وه".
دوای تێپه‌ڕینی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك، دووباره زاناكان به‌یاننامه‌یه‌كی هاوشێوه‌یان ده‌ركرده‌وه و ناویان نا "هۆشداریی دووه‌م"، له‌مه‌شیاندا زاناكان هۆشدارییاندا له‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه و بڕینی دارستانه‌كان و له‌ناوچونی ئاژه‌ڵی شیرده‌ر و ده‌ردانی ئه‌و گازانه‌ی كه هه‌وا گه‌رم ده‌كه‌ن، گه‌یشتوه‌ته ئاستی هێڵی سور.
ئه‌و زانایانه‌ی واژویان له‌سه‌ر به‌یاننامه نوێیه‌كه كردووه و گۆڤاری بیۆسایهنس وێنه‌یه‌كی لێ بڵاوكردوه‌ته‌وه، وتویانه: جگه‌له‌و رێوشوێنانه‌ی كه بۆ پاراستنی چینی ئۆزۆن گیراونه‌ته‌به‌ر، ئه‌گینا ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له ساڵی 1992ه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و مه‌ترسییانه گیراونه‌ته‌به‌ر، دڵخۆشكه‌ر نین، ده‌شڵێن كه مرۆڤ به‌پێی پێویست كاری به‌په‌له ناكات بۆ پاراستنی ئه‌و ژینگه زیندووه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی جدیی له‌سه‌ره.
تۆماس نیوسۆم، مامۆستای زانكۆی دیكین له ئوسترالیا و یه‌كێك له‌و زانایانه‌ی به‌شداریی ده‌ركردنی به‌یاننامه‌كه‌ی كردوه ده‌ڵێت: "لێكۆڵینه‌وه‌مان له گۆڕانكارییه‌كانی دوو ده‌یه‌ی رابردوو كردوه و هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ئه‌و رێوشوێنانه‌ش كردووه كه گیراونه‌ته‌به‌ر، بۆشمان ده‌ركه‌وتووه كه كات زۆر دره‌نگه بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه كراوه".
ماوه‌ی 25 ساڵه ئاستی ئاوی خواردنه‌وه بۆ تاكه كه‌س له جیهاندا به‌ڕێژه‌ی 26% كه‌میكردوه و ژماره‌ی ناوچه مردوهكانیش له ئۆقیانوسه‌كان به‌رێژه‌ی 75% زیادیكردووه، زه‌ویش 120 ملیۆن هێكتاری له دارستان له‌ده‌ستچووه و زۆربه‌ی كراونه‌ته كێڵگه‌ی كشتوكاڵی، له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌ردانی گازی دوانۆكسیدی كاربۆن زیادی كردووه و به‌وه‌ش تێكڕای پله‌ی گه‌رما به‌رزبووه‌ته‌وه.
زاناكان پێیان وایه زیادبونی ژماره‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی به‌ڕێژه‌ی 35%، له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌ناوچونی ژماره‌ی ئاژه‌ڵی شیرده‌ر و خشۆك و ماسی و گیانه‌وه‌ره‌كانی دیكه به‌ڕێژه‌ی 29%، هه‌ربۆیه داوایان كردووه سیاسیه‌تی پلانی خێزانی له وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌كاندا بگیرێته‌به‌ر و پشتیش به به‌رنامه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژنان ببه‌سترێت تا سنورێك بۆ زیادبونی رێژه‌ی دانیشتوان دابنرێت.
ر.ع
PM:10:11:13/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 146904
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت