گێچه‌ڵ..له هۆڵیوده‌وه بۆ بۆڵیود
وێستگه نیوز
په‌تای گێچه‌ڵ كردن و ده‌نگی ناڕه‌زایی دژبه گێچه‌ڵی سێكسی له هۆڵیودی ئه‌مریكاوه گه‌یشتوه‌ته بۆڵیود كه به قه‌ڵای فیلمسازی له هه‌ندستان داده‌نرێت.
دوای ئه‌وه‌ی خانمه ئه‌كته‌ره‌كانی هۆڵیود په‌رده‌یان له‌سه‌ر ئه‌و گێچه‌ڵانه هه‌ڵدایه‌وه كه پێیان كراوه، دیڤیا ئۆنی، خانمه ئه‌كته‌ری هندستان بڕیاریدا ئه‌زمونی خۆی له‌گه‌ڵ گێچه‌ڵ ئاشكرا بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له ساڵی 2015دا له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌رێكه‌وه پێی كراوه.
دیڤیا ده‌ڵێت كه هه‌رگیز به‌خه‌یاڵیدا نه‌ده‌هات بانگهێشتی ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌مایی خاوه‌ن چه‌ندین خه‌ڵات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بینینی رۆڵ له فیلمێكدا ببێته گێچه‌ڵكردن پێی، ئه‌و خانمه ده‌گێڕێته‌وه كه كاتژمێر 11ی شه‌و بانگهێشتكرا بۆ ژوری ده‌رهێنه‌ر له هۆتێلێكی ولایه‌تی كیرالا-ی باشوری هندستان، به‌ڵام له‌بری گفتوگۆ له‌سه‌ر كار كردن ده‌رهێنه‌ر داوای سێكسی لێكردووه، پێشی وتووه ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت له‌بواری فیملسازیدا سه‌ركه‌وتوو بێت، ده‌بێت سازش بكات و خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه.
خانمه ئه‌كته‌ره‌كه‌ی بۆڵیود ده‌ڵێت: "توشی شۆك بووم، راسته بیستومه ئه‌كته‌ره‌كان له شه‌ودا بانگهێشتی ژووری ده‌رهێنه‌ره‌كان ده‌كرێت، به‌ڵام به‌وجۆره نه‌بووه كه له‌م رویدا، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بانهێشته‌كه به فه‌رمی بێت"، ئاشكراشیكردووه كه دوای ئه‌و داوایه، ئۆفه‌ره‌كه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه و نه‌یوستووه به‌شداری له فیلمه‌كه‌دا بكات و له ژووره‌كه چووه‌ته ده‌ره‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سێ خانمه ئه‌كته‌ری دیكه كه له بۆلیود كار ده‌كه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ی دیڤیا باسی لێوه‌كردووه شتێكی ده‌گمه‌ن نییه و رووده‌دات.
موكیچ بات، به‌رهه‌مهێنه‌رێكی فیلمی سینه‌ماییه له هندستان و له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تی: "ناتوانین هیچ چاودێرییه‌كی ئه‌خلاقی له‌سه‌ر بۆڵیود دابنێین یان پۆلیسی ئه‌خلاق له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو نوسینگه‌یه‌ك دابنێن تا دڵنیابین گێچه‌ڵ به‌هیچ كچێك ناكرێت، ده‌شبێت به‌رهه‌مهێنه‌ران خۆیان له پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕاست به‌دوور بگرن".
ر.ع
PM:08:11:13/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 7417
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت