بۆ كڕینی شوتییه‌ك چوو، 7 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وت
ئەرشیف: یەکێک لە کۆگاکانی وۆڵمارک
وێستگه نیوزـ
دادگایه‌كی ولایه‌تی ئه‌له‌باما له ئه‌مریكا پیاوێكی به 7 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار قه‌ره‌بوكردنه‌وه كه له مۆڵێكی گه‌وره‌دا قاچی شكابوو.
پیاوه‌كه به‌ناوی هێنری وۆكه‌ر ساڵی 2015 له مۆڵی "وۆڵمارت"ی به‌ناوبانگ بۆ كڕینی شوتییه‌ك، به‌ڵام قاچی له ته‌خته‌یه‌ك گیرابوو كه له ژێروه بۆ پیشاندانی شوتیه‌كان دانبراوه، ئه‌مه‌ش وایكرد پیاوه‌كه بكه‌وێ و رانی بشكێت.
پارێزه‌ری هێنری رایگه‌یاندووه كه روداوه‌كه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژیانی بریكاره‌كه‌ی كردووه، چونكه ئه‌و وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی 59 ساڵه، رۆژانه به رێكوپێكی وه‌رزش و هه‌فته‌ی سێ جاریش یاریی باسكه‌ی كردووه، دوای روداوه‌كه‌ش ناچار بووه به دارشه‌ق بڕوات.
له دادگای ولایه‌ته‌كه چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كامێراكانی چاودێریی ناو مۆڵه‌كه لێدراوه‌ته‌وه كه به‌هه‌مان شێوه خه‌ڵكی دیكه‌ش قاچیان له‌و ته‌خته‌یه گیر ده‌بێت و سه‌رسم ده‌ده‌ن، بۆیه دادگا له‌دوا بڕیاریدا گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی پیاوه‌كه به 7 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا مۆڵی "وۆڵمارت"ی به‌ناوبانگ رایگه‌یاند كه سزاكه‌ی دادگا زیاده‌ڕۆیی تێدایه و ئه‌و بڕه پاره زۆره له‌گه‌ڵ سروشتی روداوه‌كه‌دا یه‌كناگرێته‌وه، بۆیه بڕیاریداوه سكاڵایه‌ك بۆ پێداچونه‌وه به بڕیاره‌كه به‌رز بكاته‌وه.
ر.ع
PM:03:49:13/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 7421
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت