مه‌لا به‌ختیار سه‌رگوزشته‌یه‌كی خۆی و سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌گێڕێته‌وه
وێنەکە لە فەیسبوکی مەلا بەختیار وەرگیراوە
وێستگه نیوزـ
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له یادی چله‌ی سه‌رۆك مام جه‌لالدا سه‌رگوزشته‌یه‌كی خۆی و سه‌رۆك كۆماری كۆچكردووی گێڕاته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2003.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی سه‌رگوزشته‌كه‌ی به‌ناوی (مام جه‌لال و ته‌عریبێكی خانه‌قین) گێڕاوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی: "له‌چله‌ی مام جه‌لالدا، پێمخۆشبوو یه‌كه‌مین كورته وتار له‌سه‌ر دڵه گه‌وره‌كه‌ی، رۆژی (11/4/2003) كه هاته خانه‌قین، سه‌رگوزشته‌یه‌ك باس بكه‌م."
ده‌شڵێت: "مام و ده‌وروبه‌ری (250) میوانی، له‌ماڵی (مه‌حمود شوكری) داوه‌ت بوین. كه هاتینه ده‌ره‌وه، ته‌عریبێك و سێ مناڵی، هانای بۆ مام برد و پاڕایه‌وه: به‌عس منی هێناوه‌و ئێوه‌ش ده‌رمده‌كه‌ن. مام فه‌رموی: مه‌لا به‌ختیار عه‌فوی بكه. ناونیشانی ماڵه‌كه‌یم وه‌رگرت. شه‌و تراكتۆرێكم نارد‌و وه‌كو ته‌عریبه‌كانی تر، خواحافیزیمان لێ‌كردن."
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار ئاشكرایكرد: "پاش چه‌ند مانگێك، به مامم وت: بۆ یه‌كه‌مین جاره له‌ژیانما بڕیارێكم جێبه‌جێ نه‌كردوی. روی گرژ كرد‌و گوتی: بۆۆ؟ وتم له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ركردنی ته‌عریب بڕیارمدابوو سازش نه‌كه‌م. پێكه‌نی و بابه‌ته‌كه‌ی گۆڕی."
ر.ع
PM:05:55:12/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 5604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت