توێژینه‌وه‌یه‌ك: کوڕانی ناو ئەو خوێندنگانە سەرکەوتوترن کە ژمارەی کچیان زۆرە
وێستگه نیوزـ
چه‌ند توێژره‌ێكی هۆڵه‌ندی له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا بۆیان ده‌ركه‌وت كه ژماره‌ی كچ له خوێندنگه‌دا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی كوڕ له پرۆسه‌ی خوێندندا هه‌یه.
گۆڤاری "School Effectiveness and School Improvement".ی زانستی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه 281 هه‌زار له 33 ده‌وڵه‌ت به‌شداریی توێپژینه‌وه‌كه‌یان كردووه و توێژه‌رانیش تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئاستی خوێندنه‌وه‌ی خوێندكاره‌كان له ساڵی 2009 دا كردووه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌شێك له رۆمانی "100 ساڵ ته‌نیایی"ی گابرێل كارسیا ماركیس به‌كارهاتووه، ئه‌مه جگه‌له به‌كارهێنانی ئینفۆگرافیكێك كه با له باڵاخانه و بینا به‌رزه‌كان ده‌كات، دواتر داوا له خوێندكاران كراوه ده‌قه‌كان بخوێننه‌وه و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌نه‌وه كه په‌یوه‌ست بوون به ده‌قه نوسراوه‌كه.
به‌پێی گۆڤاره‌كه، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كوڕانه‌ی له خوێندنگه‌یه‌ك ده‌خوێنن كه 60%ی خوێندكاره‌كانیان كچن یان ئه‌و كوڕانه‌ی دایك و باوكیان خوێندنی باڵایان ته‌واو كردووه، نمره‌ی به‌ره‌زیان هێناوه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و كوڕانه‌ی خوێندنگه‌كه‌یان ژماره‌یه‌كی كه‌م كچه خوێندكاری تێدایه، نمره‌كانیان به‌رز نه‌بووه.
توێژه‌ران پێان وایه كه هۆكاری ئه‌م دیارده‌یه ئه‌وه‌یه كچان باشتر خۆیان بۆ ئه‌و تاقیكردنه‌وانه ئاماده ده‌كه‌ن كه پێویستی به گرنگی و ته‌ركیزی زیاتره، زۆربه‌ی توێژه‌رانیش ده‌ڵێن كه كچان زیاتر حه‌زیان له خوێندنه‌وه‌یه وه‌ك له كوڕان، هه‌ربۆیه ئه‌مه وایكردوه كوڕه‌كانی ناو ئه‌و خوێندنگانه‌ی كچیان زیاتره، ئه‌وانیش گرنگی بده‌ن و نمره‌كانیان به‌رز بكه‌ن.
ر.ع
PM:08:35:11/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 4636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت