لاهور شێخ جه‌نگی: ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك و خورماتوو روویدا هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی كوردبوو
لاهور شێخ جه‌نگی، به‌رپرسی ده‌زگای پاراستن و زانیاری هه‌رێم- زانیاری
وێستگه نیوز ـ
لاهور شێخ جه‌نگی، به‌رپرسی ده‌زگای پاراستن و زانیاری هه‌رێم- زانیاری، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردودا له كه‌ركوك و خورماتوو و ناوچه جێناكۆكه‌كان روویدا هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی كوردبوو.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی تشرینی دووه‌می2017، له میانی به‌شداریكردنی له رێوره‌سمی چله‌ی ماته‌مینی سه‌رۆك مام جه‌لال له ده‌باشان، سه‌بات به رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كوردستان و ناوچه‌كه‌و یه‌كێتی دوای سه‌رۆك مام جه‌لال، لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگای پاراستن و زانیاری هه‌رێم- زانیاری، رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردودا له كه‌ركوك و خورماتوو و ناوچه جێناكۆكه‌كان روویدا هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی كوردبوو كه به‌داخه‌وه وایان به‌سه‌ر پێشمه‌رگه هێنا، به‌ڵام ئه‌مه كۆتایی دونیا نییه میلـله‌تی كورد فێره كه هه‌زاران نشوستی به‌م شێوازه‌ی بینیوه".
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، كه كه‌ركوك هه‌ر خاكی كوردستانه، شنگال هه‌ر خاكی كوردستانه، "بۆیه ئه‌مڕۆ نه‌بێ سبه‌ی، سبه‌ی نه‌بێ دووسبه‌ی ئێمه هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و شار‌و شارۆچكانه، بۆ ئه‌وه‌ش میلـله‌ته‌كه‌مان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌مان كات ده‌بێت سه‌برو ته‌حه‌مولمان هه‌بێت، هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن ئه‌مه شكستێكی سیاسی سه‌ركردایه‌تی كورده، كه به‌داخه‌وه پێشمه‌رگه‌یان ئاوا لێ‌كرد".
راشیگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌ی رابردوی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاری ئه‌وه‌دراوه كه مه‌كته‌بی سیاسی ئێستا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، ده‌سته‌یه‌ك تا كاتی ئه‌نجامدانی كۆنگره سه‌رپه‌رشتی بكات، كه‌پێم وایه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر بكرێت كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌و ده‌سته‌یه هه‌ڵبژێردرێت بۆئه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بگه‌یه‌نینه كۆنگره‌و یه‌كێتی نوێ بكه‌ینه‌وه".
هــ. ر
PM:10:02:10/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 25312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت