گۆڕان له‌باره‌ی به‌شداریكردنیان له چله‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال روونكردنه‌وه ده‌دات
د. شۆڕش حاجی ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌ندامانی جڤاته‌كانی نیشتمانی و گشتی و په‌رله‌مانتارانیان به‌شداری مه‌راسیمی چله‌ی (سه‌رۆك مام جه‌لال)یان كردووه، ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنیش سه‌ردانی مه‌زار و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
د. شۆڕش حاجی ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "دیاره مه‌راسیمی چله‌ی مام جه‌لال نافه‌رمی بوو، ئه‌ندامانی جڤاته‌كانی نیشتمانی و گشتی و په‌رله‌مانتارانمان به‌شدارییان كردووه، وه‌ك ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنیش له ده‌رفه‌تێكی گونجاو‌دا سه‌ردانی مه‌زاری مام جه‌لال و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ چله‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له گردی ده‌باشان له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی به‌رنامه‌ی مه‌راسیمه‌كه له كاتژمێر 8ی به‌یانی تا كاتژمێر 8ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.
هــ. ر
PM:07:17:10/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 18372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت