شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئەوەی خیانەت لە رێبازی مام جەلال بکات دەبێت لە یەکێتی دەربکرێت
وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جەمال
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی خیانه‌ت له رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بكات یه‌كێتی نییه‌و ده‌بێت ده‌ربكرێت له ریزه‌كانی یه‌كێتی و رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی تشرینی دووه‌می 2017، له جله‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له ده‌باشان رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی خیانه‌ت له رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال بكات، یه‌كێتی نییه‌و ده‌بێت له یه‌كێتی و رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال ده‌ربكرێت.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی وت: "یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 42 ساڵه خوێن ده‌ڕێژێت، ئێمه گه‌یشتووینه‌ته ئێره‌و رێبازه‌كه‌ی مام به‌رناده‌ین، ئه‌وه‌شی ئه‌م قسانه‌ی پێناخۆشه و ناتوانێت له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مام به‌رده‌وام بێت با بڕوات سه‌ری دای له تاشه‌به‌رده‌كانی قه‌ندیل".
هــ. ر
PM:06:57:10/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 63200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت