به‌وێنه..چله‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له ده‌باشان
سه‌رۆك مام جه‌لال
وێستگه نیوز
كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی تشرینی دووه‌می 2017، به ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و چه‌ندین به‌رپرسی حزبی و حكومی و كادیر‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی و هه‌زاران هاوڵاتی سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان، مه‌راسیمی چله‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ستیپێكرد.
مه‌راسیمه‌كه به ئاماده‌بونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، هاوسه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌ریه‌ك به بافڵ و قوباد تاڵه‌بانی، كوڕانی سه‌رۆك مام جه‌لال و ئەندامانی دیکەی بنەماڵەی تاڵەبانی به‌ڕێوه‌چوو.
له كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆوه هاوڵاتیان سه‌ردانی ئارامگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لالیان كرد و رێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌منییه‌كه‌شی 8ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و هاوڵاتیان ده‌توانن به به‌تاجه‌گوڵینه و فاتیحه خوێندن به‌سه‌ری بكه‌نه‌وه.
سه‌ر له ئێواره‌ی سبه‌ینێ هه‌ینی كاتژمێر 3:55 خوله‌ك، دروست ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له ئه‌ڵمانیا دڵی له لێدان كه‌وت، ئاماده‌بووانی چله‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال خووله‌كێك به بێده‌نگی و ده‌ست له‌سه‌ر دڵ راده‌وه‌ستن.
پێشتریش مه‌حمود بێسه‌ری، به‌رپرسی لیوای سكرتارییه‌تی مام جه‌لال بە رووداوی راگەیاند "دۆخه‌كه ناله‌باره و خه‌ڵكیش ماندووه، بۆیه ویستمان ئاره‌زوومه‌ندانه بێت و خه‌ڵك به ئازادی خۆی بێته سه‌ر مه‌زاری مام جه‌لال".
وتیشی: "پێش یاده‌كه و دواتریش خه‌ڵك ئازاده بێت، شه‌و ھه‌بووه یه‌كی شه‌و خه‌ڵك به بنه‌ماڵه ھاتوونه‌ته ئێره".
جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، رۆژی سێشه‌ممه 3-10-2017 له ته‌مه‌نی 84 ساڵی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
رۆژی هه‌ینی 6-10-2017 له ناوچه‌ی ده‌باشان له نزیك ماڵی خۆی له شاری سلێمانی به‌خاكسپێردرا.
ر.ع
PM:03:42:10/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت