ئه‌مڕۆ چله‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال دوور له بابه‌تی سیاسی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
وێستگه نیوز –
ئه‌مڕۆ چله‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت كه به‌هۆی بارودۆخی هه‌رێمه‌وه دوور له وتاری و بابه‌تی سیاسی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگە ئاماده‌كارییه‌كانی چله‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال كۆتایی ھاتووه كه دوور له وتار و بابه‌تی سیاسیی ده‌بێت و به‌ته‌نیا سكرتارییه‌تی مام جه‌لال رێكیان خستووه.
خه‌ڵكی بۆیان ھه‌یه له 8:00ـی به‌یانی تا8:00ـی شه‌و بچنه سه‌ر گڵكۆكه‌ی و به‌تاجه‌گوڵینه و فاتیحه خوێندن به‌سه‌ری بكه‌نه‌وه.
سه‌ر له ئێواره‌ی سبه‌ینێ هه‌ینی كاتژمێر 3:55 خوله‌ك، دروست ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له ئه‌ڵمانیا دڵی له لێدان كه‌وت، ئاماده‌بووانی چله‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال خووله‌كێك به بێده‌نگی و ده‌ست له‌سه‌ر دڵ راده‌وه‌ستن.
مه‌حمود بێسه‌ری، به‌رپرسی لیوای سكرتارییه‌تی مام جه‌لال بە رووداوی راگەیاند "دۆخه‌كه ناله‌باره و خه‌ڵكیش ماندووه، بۆیه ویستمان ئاره‌زوومه‌ندانه بێت و خه‌ڵك به ئازادی خۆی بێته سه‌ر مه‌زاری مام جه‌لال".
وتیشی: "پێش یاده‌كه و دواتریش خه‌ڵك ئازاده بێت، شه‌و ھه‌بووه یه‌كی شه‌و خه‌ڵك به بنه‌ماڵه ھاتوونه‌ته ئێره".
جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، رۆژی سێشه‌ممه 3-10-2017 له ته‌مه‌نی 84 ساڵی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
رۆژی هه‌ینی 6-10-2017 له ناوچه‌ی ده‌باشان له نزیك ماڵی خۆی له شاری سلێمانی به‌خاكسپێردرا.
AM:12:04:10/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 7504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت