رۆژی چلەی سەرۆک مام جەلال دیاری‌کرا
سەرۆک مام جەلال.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوزـ
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، له باره‌ی چله‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، چله‌ی مام جه‌لال ده‌كه‌وێته رۆژی هه‌ینی 10ی تشرینی دووه‌می 2017 و هه‌موان له حزوریدا ده‌بن.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی واده‌ی چله‌ی مام جه‌لال بڵاوكردووه‌ته‌وه.
شاناز نووسیویه‌تی: "له هه‌ندێك سایت و ئه‌كاونتدابڵاو كراوه‌ته‌وه كه رۆژی 13-11-2017 رۆژی چله‌ی مامه.
به‌ڵام له راستیدا چله‌ی مامی گه‌وره‌مان ده‌كه‌وێته رۆژی هه‌ینی 10-11-2017، له‌و رۆژه‌دا هه‌مووان له حزوری مامدا ده‌بین له (مه‌نزڵگای مام له گردی ده‌باشان)".
رۆژی سێشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا و له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته‌وه شاری سلێمانی و دوای رێوڕه‌سمه‌كان و دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ری، ته‌رمی مام جه‌لال به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره به‌رێكرا و دواتر له ده‌باشان به‌خاك سپێردرا.
له 6ی نیسانی 2005، مام جه‌لال بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام حسێن و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردیشه له مێژووی عیراقدا.
هــ. ر
AM:08:40:06/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 33736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت