بیانییه‌كان به‌م 10 سیفه‌ته‌ی خه‌ڵكی روسیا سه‌رسامن
چەند خانمێکی روسی
وێستگه نیوزـ
پێگه‌ی Anewsی روسی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه بیانییه‌كان و كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد و بۆی ده‌ركه‌وت كه خه‌ڵكی بێگانه به‌م 10 سیفه‌ته‌ی روسییه‌كان سه‌رسامن و جیاوازن له گه‌لانی دیكه.
بیانییه‌كان له پێگه و هه‌ژمار و لاپه‌ڕه‌كانی خۆیاندا سه‌رسامیی خۆیان بۆ ئه‌م سیفه‌تانه‌ی خه‌ڵكی روسیا ده‌ربڕیووه و هه‌ریه‌كێك له‌وانه به‌جیا نوسیویانه:
1- خانمانی روسیا جوانترین كه‌سن كه به‌رچاوم كه‌وتبن، ئه‌وان كلتوری رۆشنبیری و شارستانیه‌تێكی كۆنیان هه‌یه و خوارده‌كانیان به‌تامه.
2- له كۆشكه ئاساییه‌كانی روسیا باشترین جۆری سارده‌مه‌نی و خۆشترین خواردن ده‌فرۆشرێن كه له خۆشترن شت بوون له ژیانمدا تامم كردبێتن.
3- روسییه‌كان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه له هه‌ر گۆبه‌ندێك رزگاریان بێت كه ئه‌گه‌ر له هه‌ركه‌سێكی دیكه روبدات ده‌رفه‌تی ده‌ربازبونی نابێت، سه‌ره‌ڕای بونی ته‌کنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو له‌و وڵاته، كه‌چی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌كارهێنانی ئامێره میكانیكییه‌كانیان پێ باشتره.
4- روسه‌كان به‌شتی سه‌یر پێ ده‌كه‌نن، وه‌ك به‌سته‌ڵه‌كی كوشند و شتی قێزه‌ون كه خه‌ڵكی دیكه توشی ترس و نائومێدی ده‌كات.
5- روسه‌كان له هه‌موو گه‌لێكی دیكه زیاتر خولیای خوێندنه‌وه‌ی كتێبن، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ناوه‌ندی GfK ئاماده‌ی كردووه، روسه‌كان له‌دوای چین پله‌ی دووه‌می جیهانیان له كتێبی ئه‌لیكترۆنی و گه‌ڕان به‌دوای زانیاری له ئینته‌رنێتدا گرتووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه دانیشتوانی چین 9 ئه‌وه‌نده‌ی دانیشتوانی روسیایه.
6- فرۆشیار له روسیا هیچ به‌ڵێنێكی درێژخایه‌ن به كڕیار نادات، روسه‌كان پاره‌ی ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت به‌پێی به‌كارهێنان و پێویستیی خۆیان ده‌ده‌ن و خۆیان پابه‌ند ناكه‌ن به‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه پێویستیان نییه، هیچ خاوه‌ن ماڵێكیش ناتوانێت كرێچی ناچار بكات كرێی ساڵێكی ته‌واوی لێ بسه‌نێت ئه‌گه‌ر كرێچییه‌كه بۆ ساڵێك خانوه‌كه‌ی گرتبێ و دوای مانگێك یان دوو مانگ بگوازێته‌وه، له‌وكاته‌دا خاوه‌ن ماڵ پاره‌كه بۆ كرێچی به‌بێ هیچ غه‌رامه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
7- ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی كه خوا به روسه‌كانی به‌خشیوه، خوێندنی خۆڕاییه، ئه‌وان ناچار نین سێ به‌شی ته‌مه‌نیان له دانه‌وه‌ی قیستی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌سه‌ر به‌رن.
8- له‌وانه‌یه روسه‌كان به‌خشنده و رووخۆش و رێكخراوترین كه‌سی جیهان نه‌بن، به‌ڵام توانای داهێنان و كارامه‌ییان له ئاستێكی به‌رزدایه و هه‌ست به بێزاری ناكه‌یت له‌گه‌ڵیان.
9- ئه‌و لایه‌نه ئیجابییه‌ی روسیا هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه كه‌س ناوێرێت ده‌ستدرێژیی بكاته‌سه‌ر گێچەڵی پێ بکات، رسیا رێگە نادات به ده‌ردی یوگسلافیا و عیراق بچێت.
10- له‌وانه‌یه روسیا تاكه وڵاتی ئه‌وروپا بێت كه تاكه كه‌س هه‌ست به ئازادیی تاكه‌كه‌سیی خۆی ده‌كات، ده‌وڵه‌ت له روسیا به بیانووی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ست ناخاته كاروباره‌كانت، مه‌گه‌ر خۆت به‌دوای كێشه‌دا بگه‌ڕێیت و بته‌وێت ده‌سه‌ڵات له كورسییه‌كه‌ی لا بده‌یت، ئه‌گینا ده‌وڵه‌ت مافی ئازادیی پێ به‌خشیویت.
ر.ع
PM:08:56:05/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 16648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت