"خانمی یه‌كه‌می داعش"
خانمی پێشوی یەکەمی داعش
وێستگه نیوزـ
تانیا جۆرجلاس، سه‌رده‌مێك "خانمی یه‌كه‌می داعش" بوو، ئێستاش له‌پێناو داهاتوی كوڕه‌كه‌ی بووه‌ته مه‌سیحی و گۆڤاری Atlantic ی ئه‌مریكاییش فیلمێكه له‌سه‌ر ژیانی ئاماده كردووه.
له فیلمه‌كه‌دا كه ماوه‌كه‌ی 11 خوله‌كه و ناوی لێنراوه "خانمی یه‌كه‌می داعش"، تانیا ئاشكرایده‌كات كه به ره‌چه‌ڵه‌ك به‌نغالییه‌كی موسڵمانه و دواتر چووه‌ته له‌نده‌ن-ی پایته‌ختی به‌ریتانیا و خواستی "جیهادكردنی له‌پێناوی خوا" هه‌بوو، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بووه كه له به‌ریتانیا دوچاری ره‌گه‌زپه‌رستی بووه به‌تایبه‌ت دوای روداوه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001ی ئه‌مریكا و داڕمانی هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانی له نیویۆرك.
تانیا ده‌ڵێت: "له‌كاتی روداوه‌كه‌ی نیویۆرك ته‌مه‌نم 17 ساڵ بوو، بۆ رۆژی دواتر كه چوم بۆ خوێندنگه باسی قێزه‌ونیی ئه‌و هێرشه‌ی نیویۆركم ده‌كرد و دژی بووم، به‌ڵام هاوڕێكانم به‌جۆرێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردم وه‌ك بڵێی من تاوانبارم و رقیان لێم ده‌بوه‌وه، له‌و ساته‌شدا خواستێكم تێدا دروست بوو كه ده‌بێت جیهاد له‌پێناو خوادا بكه‌م".
تانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه له‌رێگه‌ی پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیی تایبه‌ت به هاوسه‌رگیریی موسڵمانان جۆن جۆرج واڵاس-ی هاوسه‌ری ناسیووه و دواتر خۆشه‌ویستی له‌نێوانیان دروست بووه و ئه‌و كاره‌ش به هاوسه‌رگیری و هێنانه‌كایه‌ی چوار منداڵ كۆتایی هاتووه.
جۆرجلاس-ی مێردی تانیا له‌دایكبونی ساڵی 1983ی ولایه‌تی ته‌كساس-ی ئه‌مریكا بوه و دوای په‌یوه‌ندی كردنی به رێكخراوی داعشه‌وه ناوێكی عه‌ره‌بیی بۆخۆی به‌ناوی "یه‌حیا ئه‌بو حوسام" هه‌ڵبژاردووه و یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌توانا بووه له په‌یوه‌ندیكردن به گه‌نجانی وڵاتانی بیانی، هه‌ربۆیه گه‌نجێكی زۆری بۆ ناو داعش راكێشاوه.
دوای سزادانی جۆرجلاس به 34 مانگ زیندانی و تاوانباركردنی به پشتیوانیكردن له‌وانه‌ی هاوسۆزی رێكخراوی قاعیده‌ن، ئه‌و توندڕه‌وه لێهاتوییه‌كانی خۆی له به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت قۆرغكرد و توانی بچێته ناو پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی تایبه‌ت به لیژنه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل، ئه‌مه وایكرد حاڵی خۆی و تانیا-ی هاوسه‌ری خراپتر بێت، بۆیه ساڵًی 2013 چونه میسر و له‌وێشه‌وه چونه توركیا و دواجار له سوریا گیرسانه‌وه.
یه‌كه‌مجار تانیا به‌هۆی دوگیانییه‌كه‌ی به منداڵی چواره‌میان نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی بچێته سوریا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر پشتیوانیی له گروپه‌كانی دژبه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كرد.
دواجار تانیا خۆی و هه‌ر چوار منداڵه‌كه‌ی توانی بگاته سوریا و به مێرده‌كه‌ی شادبێته‌وه، ئه‌و توانی منداڵه‌كانی ئاودیوی سوریا بكات، به‌ڵام دوباره به‌هۆی خراپیی باری ته‌ندروستی و دوگیانییه‌كه‌ی، گه‌ڕایه‌وه له‌نده‌ن و له‌وێشه‌وه چووه ئه‌مریكا و منداڵی چواره‌می له‌وێ بوو.
تانیا زۆر هه‌ستی به په‌رته‌وازه‌یی خۆی و منداڵه‌كانی ده‌كرد، بۆیه بڕیاریدا له ئه‌بو حوسام-ی مێردی جیاببێته‌وه و بڕیاری جیابونه‌وه‌كه‌شی له دادگا وه‌رگرت و دواتر وازی له ئایینی ئیسلام هێنا و شوی به پیاوێكی مه‌سیحی به‌ناوی جیب كرد.
تانیا وتویه‌تی: "دوای وازهێنانم له ئایینی ئیسلام هه‌وڵمدا ئایینێكی دیكه بدۆزمه‌وه كه له ئامێزم بگرێت، بۆیه ئێستا بووم به مه‌سیحی و به‌رده‌وام سه‌ردانی كڵێسا ده‌كه‌م".
سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی ئه‌بو حوسام-ی مێردی، تانیا "خانمی یه‌كه‌می داعش" پێشبینیی كردووه كه هێشتا له سوریا بێت و وتویه‌تی: "باوه‌ڕ ناكه‌م هه‌رگیز سوریا جێبهێڵیت، چونكه هه‌میشه پێی ده‌وتم تاكه خه‌ونی ئه‌وه‌یه له‌پێناوی خوادا شه‌هید بێت".
ر.ع
PM:06:31:04/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 10249
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت