ده‌سه‌ڵاتدارترین خانمی جیهانن
ئیڤانكا تره‌مپ، كچی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا
وێستگه نیوزـ
گۆڤاری فۆربس-ی ئه‌مریكایی لیستی ساڵانه‌ی خۆی بۆ 100 ده‌سه‌ڵاتدارترین خانمی جیهان بڵاوكرده‌وه كه یه‌كێك له‌وانه ئیڤانكا تره‌مپ، كچی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌گرتوه‌كانی ئه‌مریكایه.
گۆڤاره‌كه رۆژی چوارشه‌ممه 1ی تشرینی دووه‌می 2017 لیسته‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و له پله‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌نجێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا هاتووه، پله‌ی دووه‌میش به‌ر تێریزا مای، خانمه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كه‌وتووه و میلیندا گه‌یتس، ژنی بیڵ گه‌یتس-ی ملیاردێری ئه‌مریكایی و خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی خێرخوازیی (بیڵ و میلیندا گه‌یتس) پله‌ی سێیه‌می لیسته‌كه‌ی گرتووه.
له لیسته‌كه‌دا پله‌ی چواره‌م دراوه‌ته شیریل ساندبێرگ-ی گه‌وره به‌رپرسی به‌شی كارپێكردن له كۆمپانیای فه‌یسبوك و پله‌ی پێنجه‌میش به‌ر ماری بارا-ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له كۆمپانیای جه‌نڕاڵ مۆتۆرز كه‌وتووه.
له پله‌ی 19یه‌می لیسته 100 كه‌سییه‌كه‌ی گۆڤاری فۆربسدا ئیڤانكا تره‌مپ، كچی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و دێت و ناوی هیلاری كلنتی ركابه‌ری باوكیشی له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له پله‌ی 65دا هاتووه.
له‌ناو لیسته‌كه‌ی فۆربسدا دوو خانمی وڵاتانی عه‌ره‌بش هه‌ن، ئه‌وانه‌ش: لوبنا كچی خالد ئه‌لقاسمی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕیی دامه‌زراوه‌ی ئیمارات بۆ وزه‌ی ئه‌تۆم كه له‌هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی زانكۆی زاید-ی ئه‌و وڵاته‌شه و پله‌ی 36ی گرتووه، یه‌كێكی دیكه‌ش به‌ناوی ره‌جا عیسی قه‌رق كه خانمه بزنسمانێكه ناوه‌كه‌ی له پله‌ی 90دا هاتووه.
هاوكات شێخه حسیه‌ینه واجد، خانمه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌نگلادش له پله‌ی 30 و ئۆنگ سان سوچی، خانمه سه‌ركرده‌ی میانمار له پله‌ی 33ی لیسته‌كه‌ی گۆڤاری فۆربسدا هاتوون.
لیسته‌كه‌ی گۆڤاری فۆربس ده‌ریده‌خات تا چ ئاستێك خانمان له كایه‌ی سیاسی و رۆژنامه‌وانی و ئابوری و ته‌كته‌لۆجی و كۆمه‌ڵایه‌تدا رۆڵ ده‌بینن و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆی گشتیی پرسه‌كانی جیهان هه‌یه.
PM:07:33:02/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 4675
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت