بەهار عەبدولڕەحمان: داعش دەیەوێت جەنگی دەروونی بکات و پشێوی لە هەرێم بنێتەوە
وێستگه ـ ژینۆ ئه‌حمه‌د
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و جینۆساید له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌نده‌ی له‌به‌ر ده‌ستی لیژنه‌كه‌ی ئه‌واندایه تا ئێستا 56 پێشمه‌رگه بێسه‌رو شوێنن و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كیش به ده‌ستی چه‌كدارانی داعش شه‌هید كراوه، ده‌شڵێت: "داعش هه‌ر جاره‌و به جۆره سیناریۆیه‌ك ده‌یه‌وێت جه‌نگێكی ده‌روونی هه‌م له‌گه‌ڵ دیله‌كان و هه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری دیله‌كاندا بكات و پشێوی له هه‌رێم دروست بكات".
به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و جینۆساید له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه‌ی راگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌كانی لیژنه‌كه‌یان، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له قۆناغه‌كانی رابردوودا دانیشتنی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری پێشمه‌رگه دیله‌كاندا كردبوو، هه‌ندێك روونكردنه‌وه‌ی بۆ دابوون له‌سه‌ر كه‌یسی پێشمه‌رگه دیله‌كان.
به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی ره‌سمی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و داعشدا نییه بۆ ئاڵوگۆڕی دیله‌كان، به‌ڵام داعش په‌یوه‌ندی ناڕه‌سمیان هه‌بووه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك شێخی عه‌ره‌ب و كه‌سایه‌تی سیاسییه‌وه، به‌ڵام داعش جدی نه‌بووه له پرسی ئاڵوگۆڕی پێشمه‌رگه دیله‌كان".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: ئه‌وه‌نده‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆكراوه، داعش له رێگه‌ی نیشاندانی پێشمه‌رگه دیله‌كان و شه‌هیدكردنیان، ده‌یه‌وێت جه‌نگێكی ده‌روونی هه‌م له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه دیله‌كان و هه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریاندا بكات، هه‌ر جاره‌و ده‌یه‌وێت به‌و سیناریۆیانه پشێوی له هه‌رێم دروست بكات و واخۆی نیشان بدات كه ئه‌وه هه‌رێمی كوردستانه نایه‌وێت ئاڵوگۆڕی دیله‌كان بكات نه‌ك داعش، له‌كاتێكدا كه خۆی له‌گه‌ڵ سیناریۆكانیدا راستگۆ نییه.
به‌هار عه‌بدولڕه‌حان ئه‌وه‌شی باسكرد: داعش له یه‌كێك له سیناریۆكانیدا رایگه‌یاند، كه هه‌ر دیلێك به‌رانبه‌ر به 20 هه‌زار دۆلار (دوو ده‌فته‌ر) ده‌گۆڕنه‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌بوو 50 هه‌زار دۆلار بۆ ئازادكردنی هه‌ر دیلێك بدات.
له باره‌ی سیناریۆكانی دیكه‌وه بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه وتی: "سیناریۆیه‌كی دیكه بۆ ئازادكردنی پێشمه‌رگه دیله‌كان ئه‌وه‌بوو داوای ئاو و كاره‌بایان بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی خۆیان ده‌كرد، له‌وه‌شدا راستگۆ نه‌بوون، سیناریۆیه‌كی دیكه دیل به دیله، كه وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن و ده‌ڵێن ئاماده‌بوون دیل به دیل بكه‌ن، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم نه‌هاتووه‌ته پێشه‌وه".
وتیشی: "له‌مه‌شدا راستگۆ نه‌بوون، چونكه ئه‌وان به ته‌نگ دیله‌كانی خۆیانه‌وه نین، به‌رده‌وام له پێگه‌كانی خۆیانه‌وه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر دیله‌كانی خۆمان ده‌ستبكه‌وێته‌وه ده‌یانكوژین چونكه خۆی داوه به ده‌سته‌وه، بۆیه ئاوا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا ده‌كات".
راشیگه‌یاند: داعش هیچ پره‌نسیپێكی ئینسانی و ئه‌خلاقی ناپارێزێت، پابه‌ند نییه به هیچ رێككه‌وتنێك و هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌ك و هیچ هه‌نگاوێكی جدیه‌وه، بۆیه پرسی دیله‌كانیش ته‌نها بۆ نانه‌وه‌ی جه‌نگی ده‌روونیه له‌ناو دڵی كه‌سوكاری پێشمه‌رگه دیله‌كان.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: به‌پێی به‌دواداچوونی ئه‌وان، تا ئێستا 56 پێشمه‌رگه له شه‌ڕی داعشدا بێسه‌رو شوێنن، به‌شێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ش كه دیل بوون شه‌هید كراون.
هاوكات له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا داعش له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا شه‌هیدكردنی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی راگه‌یاند، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نا مرۆڤانه سه‌ریان ده‌بڕن.
هــ. ر
PM:11:10:04/10/2015
ئه‌م بابه‌ته 6302
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت