بە وێنە.. كتێبەکانی سه‌رۆك مام جه‌لال دابەشکرا
کتێبەکانی مام جەلال دابەشکران
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی رایگه‌یاند، حه‌وت هه‌زار كتێب كه پێشتر له لایه‌ن سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه، دابینكرابوون گه‌یشتنه كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی و دابه‌شكران.
ئالان ره‌ووف، به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: حه‌وت هه‌زار كتێب كه له‌زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی پێكهاتوون هه‌فته‌یه‌ك پێش كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، له لایه‌ن سكرتارییه‌تی مام جه‌لاله‌وه ئاماده‌كرابوون تا وه‌ك دیاری بدرێنه كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی.
ئه‌وه‌شی وت: "به‌هۆی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه، ده‌ستكاری ئه‌و كتێبانه نه‌كرابوو، بۆیه ئه‌مڕۆ ده‌ستمان كرد به دابه‌شكردنی كتێبه‌كان به‌سه‌ر كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی و به‌شێكی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و به‌شێكی دیكه‌ی بۆ كۆیه نێردران".
ئه‌وه‌شی وت: "به‌شێكیش له كتێبه‌كان بۆ كۆبانێ نێردراون".
رۆژی سێشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا و له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته‌وه شاری سلێمانی و دوای رێوڕه‌سمه‌كان و دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ری، ته‌رمی مام جه‌لال به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره به‌رێكرا و دواتر له ده‌باشان به‌خاك سپێردرا.
له 6ی نیسانی 2005، مام جه‌لال بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق له دوای رووخانی ڕژێمی سه‌دام حسێن و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردیشه له مێژووی عیراقدا.
PM:01:53:31/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 6180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت