هه‌ڵوێست هه‌ڵیوه‌شاندنه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز-

هونه‌رمه‌ند هه‌ڵوێست رایگه‌یاند له‌ به‌رنامه‌یدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی‌ عه‌ره‌ب و تورك و فارس زنجیره‌ كۆنسێرتێك بكات، به‌ڵام هه‌ڵیوه‌شاندوونه‌ته‌وه‌.

هونه‌رمه‌ند هه‌ڵوێست له‌ په‌ڕه‌ی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌ "پلانمان بوو له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆمه‌ڵێك كۆنسێرت له‌ كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ین له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی (عه‌رب و تورك و فارس)، به‌ڵام هه‌موومان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و نایكه‌ین".

هه‌ڵوێست هۆكاری‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كانی‌ روونكردۆته‌وه‌ و وتویه‌تی‌ "ناجێگیری ره‌وش و ژیایی كوردستان له‌ ئێستادا، به‌ نابه‌جێی ده‌زانم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانێكدا ده‌ركه‌وم كه‌ ڕۆڵه‌كانی كوردستان سووتاوی فیكر و ئایدۆلۆژیای ئه‌و دوژمنانه‌ی دراوسێمانن".

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ "هه‌میشه‌ ده‌بێت خۆمان بچووك بكه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێمان ڕازی بن، ئه‌م بڕیاره‌ ته‌نها كارێكی بچوكه‌ له‌ده‌ستم دێ بۆ هاوخه‌م بوونی وڵاته‌كه‌م".


PM:10:42:30/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 3918 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت