بوونه‌وه‌رێكی ده‌ریایی نامۆ دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوز –
هاوڵاتییه‌كی كه‌نداوی بیرنرز له ئالاسكا بوونه‌وه‌رێكی ده‌ریایی نامۆی دۆزییه‌وه كه درێژییه‌كه‌ی نیو مه‌تره و بۆنی ئامۆنیای لێدێت.
رۆژنامه‌ی "The Sun"ی به‌ریتانی چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی بڵاوكرده‌وه، بیون دیلیم ئه‌و هاوڵاتییه‌شی بوونه‌وه‌ره‌كه‌ی دۆزییه‌وه رایگه‌یاند كه "له‌سه‌ره‌تادا وامزانی ئه‌و بوونه‌وه‌ره سه‌ر به ماسییه بێ ئێسكه‌كانه، به‌ڵام دوای پشكنینی له نزیكه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت كه سه‌ر به هیچ جۆره كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ماسییه ناسراوه‌كان نییه".
شاره‌زایان جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه به‌بێ وه‌رگرتنی نموونه ناتوانن كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و بوونه‌وه‌ره دیاری بكه‌ن، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و بوونه‌وه‌ره سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی قرشی گرین‌لاند بێت كه له زه‌ریای ئارام ده‌ژی.
له‌لایه‌كی تره‌وه تیمێكی زانایان ئه‌و بۆچوونه‌یان ره‌تكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌و جۆره ماسییه قرشانه چۆن له قوڵایی دوو كیلۆمه‌تردا ده‌ژین.
PM:12:24:28/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 13148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت