توتییه‌ك به‌ روونی قورئان ده‌خوێنێت

‌تووتیەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
حسێن سوالمە هاوڵاتییەکی‌ ئەردەنییە و توانیویەتی‌ توتییەکەی بە شێوەیەک رابهێنێت کە ئایەتەکانی‌ قورئانی‌ پیرۆز زۆر بە روونی‌ بڵێت و لە بەری بکات.

لە گرتەیەکی‌ ڤیدیۆدا توتییەکە  دەرکەوێـت کە سورەتەکانی‌ ئیخلاس و مەسەد و کەوسەر لە بەر دەڵێـت و بە دەربڕینێکی‌ نزیک لە دەنگی‌ مرۆڤ.

حسێن سولمە دەڵێت: "ئەو جۆرە باڵندەیە زۆر زیرەکە و دەتوانێـت ئەو وشانە لە بەر بکات کە گوێی لێدەبێت و وتووشیەتی زۆر ماندوو بووە تا توانیویەتی‌ سەرجەم ئەو سورەتانەی پێ لەبەر بکات".

ئاماژەی‌ بەوەکردووە توتییەکە  لە تەمەنی‌ شه‌ش مانگدا بووە بە خێوی کردووە و ئێستا شه‌ش ساڵە لای ئەو زۆر شتی‌ تری فێرکردووە.

هــ. ر


AM:08:52:27/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 13820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو