زانایه‌كی ئه‌مریكی له شوێنه‌واری كه‌شتیی نوح ده‌كۆڵێته‌وه
شوێنەواری کەشت نووح
وێستگه نیوز ـ
زانای ئه‌مریكی پڕۆفیسۆر دکتۆر راول ئێسپرانت، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له "چواره‌مین سیمپۆزسیۆمی نێوده‌وڵه‌تیی چیای ئاگری و كه‌شتیی نوح" و لێكۆڵینه‌وه له تۆفانی نوح له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكاوه سه‌ردانی ئاگریی كرد.
ئێسپرانت رایگه‌یاند: ده‌یه‌وێت لێكۆڵینه‌وه له‌و شوێنانه بكات كه باس له‌وه ده‌كرێت تۆفانه‌كه تیایدا روویداوه.
ئێسپرانت وتی: "له بناری چیای ئاگری لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌م كه ده‌وترێت شوێنه‌واری كه‌شتییه‌كه‌ی نوحی تیادایه، ئه‌مه بواری كاركردنی منە، من له كاره‌ساته مه‌زنه‌كانی جیهان ده‌كۆڵمه‌وه، له چیای ئاگری و ده‌ورووبه‌ری لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌م تا بزانم چ شوێنه‌وارێك به‌دیده‌كرێت و چ كاره‌ساتێك تیایدا روویداوه".
هاوكات پڕۆفیسۆر دکتۆر ئۆكتای بێللی كه مامۆستای زانكۆی ئیستانبوڵه و به‌شداریی له سیمپۆزسیۆمه‌كه‌دا كردبوو رایگه‌یاند، ماوه‌ی 47 ساڵه له ئه‌نادۆڵ سه‌قاڵی كاری هه‌ڵكۆڵین و لێكۆڵینه‌وه‌ی شوێنه‌وارناسییه.
بێللی رایگه‌یاند: به‌شداریی له سێ كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی جیاجیادا كردووه، به‌ڵام ئه‌م سیمپۆزیۆمه له هه‌موویان گرنگتره.
بێللی وتی: "كه‌شتیی نوح و تۆفانی نوح ئه‌فسانه نییه و رووداوێكی راسته‌قینه‌یه، هه‌موو كتێبه پیرۆزه‌كان قبووڵی ده‌كه‌ن، ئه‌مه رووداوێكه له ئه‌نادۆڵ روویداوه، رێز له‌مه ده‌گیرێت، جا ئه‌م له جوودییه، یان له ئاگری یان له ناهچیڤان، گرنگ نییه. توركه‌كان رێزی زۆر له‌مه ده‌گرن".
سه‌رچاوه: aa
هــ. ر
PM:11:31:25/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت