خەڵکی زیمبابۆی وەزارەتێکی وڵاتەکەیان ناوناوە واتس ئەپ
وێستگه نیوزـ
"وه‌زاره‌تی واتس ئه‌پ"، به‌مجۆره هاوڵاتیانی زیمبابۆی وه‌سفی ئه‌و وه‌زاره‌ته نوێیه‌یان كرد كه بۆ چاودێریكردنی ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌و وڵاته دامه‌زراوه.
كه‌ناڵی بی بی سی نیوز-ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه رۆبه‌رت مۆگابی، سه‌رۆكی زیمبابۆی داوای له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كردوه "وه‌زاره‌تی ئاسایشی سیبرانی" نوێ بكاته‌وه و ئه‌ركه‌كه‌شی چاودێریكردنی تۆڕی ئینته‌رنێت و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه دامه‌زراندنی ئه‌و وه‌زاره‌ته نوێیه، ناڕه‌زایی له‌نێو خه‌ڵكی زیمبابۆی ناوه‌ته‌وه و هاوڵاتیان ئه‌و بڕیاره به سنورداركردنی ئازادیی راده‌ربڕین داده‌نێن چونكه زۆربه‌یان بۆ په‌یوه‌ندی و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری په‌نا بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌به‌ن.
هاوڵاتیانی زیمبابۆی به گاڵته‌وه باسیان له‌و وه‌زاره‌ته نوێیه كردووه و ناویان ناوه "وه‌زاره‌تی واتس ئه‌پ"، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌پێی ئاماره‌كان ته‌نها 36%ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته مۆبایلیان پێیه و له‌و رێژه‌یه‌ش 84%یان له مۆبایله‌كانیانه‌وه ئینته‌رنێت به‌كار ده‌هێنن.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان 850 هه‌زار كه‌س له زیمبابۆی تا مانگی حوزه‌یرانی 2017 تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوكیان به‌كارهێناوه و پێنج ملیۆن و 200 هه‌زاری دیكه‌ش له واتس ئه‌په‌وه په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه كردوه.
چاودێریكردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی زیمبابۆی دوای ئه‌وه دێت كه قه‌شه‌یه‌كی نه‌یاری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته به‌ناوی ئیڤان ماواریری له ساڵی 2016 له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه چه‌ندین پرسیاری سیاسیی له‌سه‌ر كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته وروژاند، دوای ده‌ستگیركردنیشی ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد و پاشا ماوه‌یه‌كی كه‌میش له‌و ده‌ستگیركردنه‌ی رایكرده ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا.
ر.ع
AM:09:12:25/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت