بونه‌وه‌رێكی ترسناك
بەشێک لە بونەوەرەکە
وێستگه نیوزـ
له ئوسترالیا وێنه و گرته‌ی بونه‌وه‌رێكی نامۆ بڵاوبوه‌وه و زۆرێك له‌وانه‌ی ترسان كه شێوه‌كه‌یان بینیوه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له هاوڵاتیان وتویانه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره له ماڵه‌كانیان بیبیننه‌وه، ئه‌و بونه‌وه‌ره ده‌سوتێنن.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ده‌یلی مه‌یڵ، گرته ڤیدیۆییه‌كه له ئیندۆنیسیا گیراوه و له شێوه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت چوار په‌لی هه‌بووه كه له سكییه‌وه درێژبونه‌ته‌وه و له سه‌ریشه‌وه وه‌ك په‌پوله وابووه.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێیان وابووه كه ئه‌و بونه‌وه‌ره نامۆیه هه‌م له مێروو هه‌م له خشۆك ده‌چێت، هه‌ندێكیش وتویانه كه ئه‌مه جۆرێكی نوێیه له مێروو كه له باكوری ئاسیا و باكوری ئوسترالیا و نیوزلاند ده‌ژین.
به‌پێی ده‌یلی مه‌یڵ، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دوای بینینی وێنه‌كه وتویانه "ئه‌گه‌ر له ماڵه‌كه‌ماندا مێرووی له‌و جۆره ببینین، ماڵه‌كه‌مان ده‌سوتێنین"، یه‌كێكی دیكه‌ش وتویه‌تی: "ئه‌م بونه‌وه‌ره شه‌یتانییانه چین كه بۆ روخاندنمان نێردراون".
مێرووه‌كه به‌لای هه‌ندێك كه‌سه‌وه نامۆیه، به‌ڵام ده‌مێكه زانایان پێی ئاشنان و ناوی( Creatonotos gangis )یان لێ ناوه، بونه‌وه‌ره‌كه ئه‌وكاته‌ی به‌سه‌ر كه‌ڵای دارهه‌ناره‌وه‌یه ده‌نگێكی بێزاركه‌ر ده‌رده‌كات.
ر.ع
PM:05:22:24/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 14193
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت